دەزگای ئاسایشی هەرێم، ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بەدەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر لەشاری سلێمانی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١١/١٩ کە چالاکییەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوک سەربە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عیراق بە سەرکەوتوانە ئەنجامدراوە.
دەقی راگەیەندراوەکە..
ڕوونکردنەوەیەک لەدەزگای ئاسایشی هەرێم، سەبارەت بەدەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر لەشاری سلێمانی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١١/١٩ کە چالاکییەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوک سەربە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عیراق بە سەرکەوتوانە ئەنجامدراوە.
دوای ئەوەی لەسۆشیال میدیا هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکرایەوە کەدەستەی حەشدی شەعبی لە شاری سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردبێت، دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت کە ئەم هەواڵە دورە لە ڕاستییەوە، دوای ئەوەی نوسراوی فەرمی دادوەری لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوکمان بەدەست گەیشت،بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوک کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ناوبرا و بە هاوەڵی ٣ ئەفسەری هەمان بەڕێوەبەرایەتی، بەسەرکەوتوانە توانرا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ( ٣ ) کیلۆگرام حەشیش.
لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢٥ لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان لەگرتوخانەی دەزگای ئاسایش لەشاری سلێمانی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.