سەنتەری میترۆ ئاڤا میدیای پاراستنی ڕسوا کرد

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، میدیاکانی سەر بە دەزگای پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵمەتێکی پڕ چەواشەکاریان دەستپێکرد بۆ بەلاڕێدابردنی ڕووداوەکە.

لەبەرامبەر ئەم کارەی میدیاکانی پاراستن، سەنتەری میترۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت، بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكەن و دوور بكەونەوە لەڕای‌ پێشوەختە نەبنە هۆكاری‌ نانەوەی‌ پشێوی‌ و گەرمكردنی‌ دووبەرەكی‌ لە نێو لایەنە سیاسییەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان، ململانێ و ئەجێندای حزبی و تایبەتی تێكەڵ بە بابەتە هەستیارەكان نەكرێت.


سەنتەری میترۆ لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەی کە ئاراستنەی میدیاکانی پاراستنی کردبوو دەڵێت،‌ هەندێك میدیا و پەیجی فەیسبوك بەئەنقەست و دوور لە جێبەجێكردنی‌ پرەنسیپەكانی‌ ڕۆژنامەوانی‌ تۆمەت دەبەخشنەوە و ململانێ‌ سیاسییەكان توند دەكەنەوە. بەبێ ئەوەی بزانن ئەمەش تێکدانی ئەمنی قەومییە.

ئاماژەیان بەوەشداوە کە ئەوەی‌ كەبەشێك لە میدیاكان دەیكەن، گوتارێكی‌ ناڕێكی‌ میدیاییە كە بۆتە چەكێك بەدەستی‌ خەڵكانێكەوە كە بەرژەوەندییان لەپشێویی‌ و شەڕو ئاشوبدایە، بۆیە دەبێت میدیاكاران زۆر بەوریایی و بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەبكەن


ڕیکلام