ئەمڕۆ ئەنجومەنی سیاسی سونەکان کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی دەکاتەوە

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەکان کۆدەبێتەوە بۆ یەکلایکردنەوەی کاندیدەکەی بۆ سەرۆکی پەرلەمان، ئەوە لە کاتێکدایە، بەپێی ئەو وادەیەی سەرۆک کۆمار دیاریکردووە، رۆژی (٢٩) ئەم مانگە دەبێت خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجامبدات

سەڵاح دلێمی ئەندامی هاوپەیمانی عەزم، بە رۆژنامەی فەرمی راگەیاندووە: ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی بەردەوامە لە راوێژەکانی لەگەڵ کوتلە سیاسییەکانی تر و بەروپێشچونی بەدەستهێناوە لەبارەی کۆمەڵێک رێککەوتن کە بە قازانج دەزانن هەم بۆ ئەنجومەن و هەم بۆ پرۆسەی سیاسی، بەتایبەتی سەبارەت بە پابەندبون بە وادەی یاسایی و خێراکردنی کاندیدکردنی پۆستەکانی سەرۆکایەتی بەگوێرەی پرەنسیپی کۆدەنگی نیشتمانی و ڕێزگرتن لە شایستەکان.

ئاماژەی بەوەشداوە: ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی کۆبونەوەی خۆی ئەمڕۆ لە ماڵی سابت عەباسی ئەنجام دەدات بۆ کۆتایی هێنان بە ناوی کاندیدەکانی سەرۆکی پەرلەمان، پێشیوایە، موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم، پێدەچێت لەسەر بنەمای سازان کێبڕکێ لەسەر ئەو پۆستە بکەن.


ڕیکلام