شاندی پارتی بە پێنج داواکارییەکەوە لە بەغدادن بۆ گفترگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گرفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق شاندێکی بەسەرۆکاتیەتی فازڵ میرانی ناردوەتەوە بەغداد، بەپێی زانیارییەکان شاندەکە پێنج داواکاریی خستوەتەڕوو

لەوبارەیەوە وەفا محەمەد، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە، "ئەو پێنج خاڵەی پارتی دانوستانی لەسەر دەکات لە بەغدا پێکهاتووە لە دەرکردنی یاسای نەوت و گارز و جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠".

ئەو ئەندامەی پارتی ئاماژەی بەوەشداوە، "سێ خاڵەکەی تر پێکهاتوون لە گەرەنتیکردنی بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان و چارەسەرکردنی دۆسیەی دابەشکردنی کورسییەکان و شایستە دەستوورییەکان".


ڕیکلام