لە سنوری گوندەکانی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە چوار کەس بوونە قوربانی گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە
حەمید مەحبوبی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ، بە ئاژانسی میهری ئێرانی راگەیاند: بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە لە گوندی ئاڵۆتانی میراوای سەردەشت چوار کەس بوون بە ژێر بەفرەوە و تا ئێستا گیان لەدەستدانی یەکیان پشتراست کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە: دوای ئاگادارکردەوەیان دەستبەجێ تیمێکیان لە فریاکەوتنی مانگی سووری چوونەتە شوێنی روداوەکە و تا ئێستا تەنها تەرمی یەکیان دۆزیوەتەوە و گەڕان بەدوای سێ کەسەکەی دیکەدا بەردەوامە.