سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئاشکرای دەکات، ھەرێمی کوردستان لەماوەی سێ مانگدا زیاتر لە ١٩ ملیۆن و ٥٩٤ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کردووە
ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥ تاوەکو ٣١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بڕی ١٩ ملیۆن و ٥٩٤ ھەزار و ٨٧١ بەرمیلی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کردووە، بە تێکڕای ٢١٨ ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ بریتی بوو لە ٦٢ دۆلار لەسەر ئەم بنەمایە، کۆی گشتی داھاتی ئەو نەوتەی لە سێ مانگی کۆتایی دراوە بە سۆمۆ یەک ملیار و ٢١٥ ملیۆن دۆلار بووە و بە داھات بۆ گەنجینەی فیدڕاڵیی وەزارەتی دارایی عێراق تۆمارکراوە.