سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەشی پرۆژەکانی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات سبەی هەینی رێکەوتی 9ـی 1ـی 2026 کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی هەڵدەسێت بە بەربەست کردنی (ئەندەرپاسی ئارام) بۆماوەی دوو ڕۆژ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەئاراستەی ڕۆیشتن بەرەو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی.
شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی لە پەنالی کۆنکرێتی تەنیشتەکان کە بە هۆی ڕوداوی هاتووچۆ وە زیانیان بەرکەوتووە.. شۆفێران دەتوانن شەقامە لاوەکیەکان وەک جێگرەوە بەکاربهێنن.