ئەردۆغان بۆ شەرع: پشتگیری لەهەوڵەكانت دەکەم بۆ چەسپاندنی سەقامگیری

  16   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی سووریا و ئاڵۆزیەکانی حەلەبیان تاوتوێ کرد.

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ڕایگەیاندووە، "ئەولەویەتی ئێستای ئێمە پاراستنی مەدەنییەکان و کۆتاییهێنانە بە هەموو دیاردەیەکی چەکداریی نایاسایی کە ڕێگرە لەبەردەم پڕۆسەی بونیادنانەوە."

هەروەها سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، "تورکیا پشتگیری لە هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری دەکات گرنگە هەماهەنگیی هاوبەش هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکان".

هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەردوو وڵات تاوەکو تێگەیشتنە هاوبەشەکان جێبەجێ بکرێن.


ڕیکلام