د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: هیچ پاکتاو و پەلاما و چەکێک کوردیان پێلەناونابرێت

  16   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی، "کورد، تۆوی ڕەسەنی مرۆڤایەتییە، هیچ پاکتاوو پەلامارو پەڕگیرییەک، هیچ چەک و هێزو زەبرێک؛ کوردیان پێلەناونابرێت، تەنها تۆوەکەی زۆرتر بە ڕوبەری زیاتری جیهاندا؛ بڵاودەکەنەوە"

دەشڵێت، ئیمپراتۆرو تۆتالیتارو دیکتاتۆرو ئەژدیهاو فاشیی و بەعسیی و  توندڕەوو دەستڕەش و دڵبەردو سەرەڕۆو چەقاوەسووەکان؛ کوردیان پێلەبەیننەبرا، تازەبەتازە دەستەیەکی هەرزەی سیاسیی و چەپەڵ لە کایەی سەربازیی، دەیانەوێت بەگژ قوللەی قافدا؛ بچن.

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئاماژە بەوەشدەکات، کورد، وەک خاک، وەک ئاو، وەک با، وەک خۆر، هەتا لەگەڵیدا هێمنبیت، دەمێنیتەوەو گەشەدەکەیت و بەردەوامدەبیت، هەر کاتێکیش بەخشندەیی کوردت بیرچوو، سەر بەبەردی ئەلححەددا دەدەیت، تۆ بەڕیسوایی دەڕۆیت و، کورد بەسەربەرزیی سەروەرانە دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی ڕەگی ڕەسەن و تۆوی پاکی مرۆڤبوون و مرۆڤایەتیی؛ بمێنێتەوە.


ڕیکلام