سالار مەحمود، لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ چەند کادرێکی حزبەکە، بەمەبەستی لەنزیکەوە ناسین و ئاشنابوون بە کاروباری دامەزراوەیەکی گرنگی سیاسی، سەردانی پەرلەمانی ئەوروپایان کرد لە برۆکسل پایتەختی بەلجیکا.
دواتر لە چەند دیدارێکدا لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە چاوی کەوت بە گوێسێپێ پاما بەرپرسی وڵاتانی عەرەبی و عێراق بەتایبەتی و یاریدەدەرەکەی لە یەکێتی ئەوروپا، و جاک مادیسۆن ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا، و سێیری ماریانی ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا و وەزیری پێشووی گواستنەوەی فەرەنسا.
هەروەها لە بارەگای پەرلەمانی بەلجیکا چاویان کەوت بە ئێلین سامین ئەندامی لیژنەی دەرەوە لەپەرلەمان. لە کۆی دیدارەکاندا گفتوگۆ کرا لەبارەی پرسی کورد و کوردستان و پشتیوانی بۆ دۆزی رەواو پڕ قوربانی گەلی کوردستان و، دەرفەتەکانیش کراوە. هەروەها پرسی رەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا.