یەکەمین کۆڕبەندى کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا لە مەدرید بەڕێوەدەچێت

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە بەشداریی 42 کۆمپانیاى هەرێمى کوردستان، یەکەمین کۆڕبەندى کوردى - ئیسپانى لە هەرێمی گارسیاى ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت و کۆڕبەندەکە ڕۆژى دووشەممە دەست بەکارەکانی دەکات.

دارەوان حاجى حامید، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئیسپانیا ڕایگەیاند، ئەو کۆمپانیایانەى لە هەرێمى کوردستانەوە دەچنە ئیسپانیا، بەشداریی لە دوو کۆڕبەندى جیاواز دەکەن، کۆڕبەندى یەکەم لە هەرێمى گارسیا دەبێت، کە هەرێمێکى کشتوکاڵییە، کۆڕبەندى دووەمیش لە هەرێمى کاستیالیۆن دەبێت.

وتیشى، لەم کۆڕبەندەدا 60 کۆمپانیاى ئیسپانی بەشداریی دەکەن، گرێبەستیش لەنێوان ئەو کۆمپانیایانەدا دەکرێت، ئەمەش دەستى کار لە هەرێمى کوردستان زیاد دەکات.

ئەمە یەکەمین کۆڕبەندە کە لە وڵاتێکى ئەورووپى بە بەشداریى 42 کۆمپانیای هەرێمى کوردستان ئەنجامبدرێت و چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیاکان چەند گریبەستێک بۆ هێنانى تەکنەلۆجیاى نوێى کشتوکاڵى بۆ هەرێمى کوردستان واژۆ بکەن.


ڕیکلام