بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پارێزگای هەولێر، چەند ڕێنماییەکی نوێی بۆ ڕێکخستنەوەی پرسە لە هۆڵی بۆنەکان و مزگەوتەکاندا دەرکرد و بڕیاریدا ماوەی پرسە تەنها یەک ڕۆژ بێت.
1- پرسه له ناوه‌ند و ده‌ورووبه‌ری شار یه‌ک ڕۆژ ده‌بێت.
2- بۆ ئاسانكاری به‌خێرهێنان میوانان، پێویسته كورسییه‌كانی هۆڵی پرسه به شێوازێک ڕێک بخرێت، كه ڕوویان له خاوه‌ن پرسه بێت، جگه له‌وه‌ش له هه‌موو هۆڵه‌كان شوێنی خاوه‌ن پرسه دیاری بكرێت.
3- له ڕێگه‌ی ئامێری ده‌نگییه‌وه (بڵندگۆ) ده‌نگی قورئانخوێنی هۆڵی پرسه‌ی پیاوان بۆ هۆڵی پرسه‌ی ئافره‌تان بگوازرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئاساییه و ڕێگه‌پێدراوه ئه‌گه‌ر قورئانخوێندن به ئامێر و میمۆری بێت.
4- به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه‌پێدراو نییه پرسه‌ی ئافره‌تاندا مه‌ولوودنامه، ده‌فلێدان و لاواندنه‌وه و ..هتد هه‌بێت.
5- جگه له ئاو، له هه‌ردوو هۆڵی پرسه‌ی پیاوان و ئافره‌تاندا هیچ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ک ڕێگه‌پێدراو نییه.
6- كاتی دانانی پرسه كاتژمێرێک دوای نوێژی نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێده‌كات و كاتژمێرێک پێش نوێژی شێوان (مه‌غریب) كۆتایی دێت.
7- جگه له قورئانخوێن كه باجی ئه‌وقافی هه‌یه، ته‌نها قورئانی پیرۆز ده‌خوێنێ، كه‌سی تر بۆی نییه قورئان بخوێنێ یاخود وتار بدات.
8- ده‌بێ خاوه‌ن پرسه یان نوێنه‌ری خاوه‌ن پرسه ئه‌و فۆڕمه تایبه‌ته‌ی دیاریكراوه له هۆڵه‌كان و مزگه‌وته‌كان، پڕی بكاته‌وه و تێیدا به‌ڵێن بدا، كه ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات و له‌دوای ته‌واوبوونی ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ش، هۆڵه‌كه وه‌كوو خۆی ڕاده‌ستی ئه‌وقاف بكاته‌وه.