لەماوەی دوو هەفتەدا 1711 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەتەوە

  2020-07-26  | 
سلێمانی
یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی دوو هەفتەدا ١٧١١ تووشبووی کۆرۆنا لە سلیمانی چاکبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا هەزار و ٧١١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ١٣ی ٥ی ٢٠٢٠ەوە تاوەکو، ئەمڕۆ چوار هەزار و ٥٦٨ تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەتەوە.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ١٢ هەزار و ٤٥٠ کەس لە هەرێم تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیە ٤٩١ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و ٨٣٥ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.



ڕیکلام