سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی دایەوە و دەڵیت، ئێمه نه سته‌ممان له کاک سۆران کردووه و نه دڵیشمان به ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆشبووه.
ئومێد خۆشناو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی، "ئه‌مڕۆ دوای په‌سندکردنی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر، به‌ڕێز عه‌بدولستار مه‌جید به‌شێوازێک ڕاگه‌یاندراوێکی بڵاوکردۆته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی سته‌میان لێکرابێ" .
دەشڵێت، "به‌ڕێزتان و خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانێ بابه‌تی یاسایی و هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی، له‌گه‌ڵ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که دوو بابه‌تی جیاوازن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، سۆران عومەر نه فشاری له‌سه‌ر بووه و نه که‌س داوای لێکردووه ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه، خۆی ئه‌و داوایه‌ی کردووه و ئه‌مڕۆش ڕێز له داواکه‌ی گیرا و په‌سندکرا .
راشیگەیاندووە، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش کارێکی په‌یڕه‌ویی و ئوسوڵی و ئاسایی و یاساییه و له په‌رله‌مانی هه‌موو دونیا کراوه و ده‌کرێ .
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت، "به‌ڵام ئه‌و شینه‌ی به‌ڕێزتان ده‌یکه‌ی نازانین له خۆشیه یان ناخۆشی؟".
دووپاتیشی کردووەتەوە کە ئەوان نه سته‌میان له سۆران عومەر کردووه و نهدڵیشیان به ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆشبووه، بە وتەی ناوبراو ئه‌وه‌ی کردوویانه سه‌روه‌ربوونی یاسا بووه .
ئومێد خۆشناو بە عەبدولستار مەجید دەڵێت، ئه‌گه‌ر هێنده په‌رۆشی کاک سۆران بوون، وه‌ک سه‌رۆکی فراکسیۆن قبوڵی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ت نه‌کردبا، به‌ڵام ئێوه له‌سه‌رتا تا کۆتایی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێزه ڕاستان نه‌کرد .
راشیگەیاندووە، ئێمه‌تان ئازادکرد ده‌ستکراوه‌بین که، هه‌نگاوی یاساییمان هه‌ڵگرت قسه‌ی بندیوارتانکرد، ده‌ست لهکارکێشانهوهکهتان قبوڵکرد و هێناتانه په‌رله‌مان که قبوڵکرا، به سته‌متان له قه‌ڵه‌مدا .
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تا تا کۆتایی له‌گه‌ڵ کاک سوران ڕاستیکرد ئێمه بووین، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تا تا کۆتایی له‌گه‌ڵ کاک سۆران ڕاستی نه‌کرد ئێوه‌بوون.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆتایی نوسینەکەیدا دەڵێت، دڵنیام زۆر دڵخۆشی و ئێستا به نه‌مانی کاک سۆران له په‌رله‌مان ئارامی و به‌ڕۆژێکی خۆشی ده‌زانی، ئیتر پێویست ناکات فرمێسکی بۆ بڕێژی، ئێمه و کاک سۆران دڵخۆشیه‌که‌ت ده‌زانین، خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ڕاستیه و دژی ناڕاستیه.
ئەم نوسینەی ئومێد خۆشناو دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی٧ی٢٠٢٠، عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، دەسەڵات بەو هەموو كارەساتەی بەسەر خەڵك و خاكی هەرێمی كوردستاندا هێناوێتی، هێشتا ئەوەندە كەم تەحەمول و سینە تەنگە بەرگەی ڕەخنەیەك ناگرێت، بۆیە هەرزوو كەوتە بەكارهێنانی یاسا و دادگا بۆ بێدەنگكردنی خەڵك و نوێنەرەكانی .