ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تەمموزی 2020، نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریكی بەراورد بە دوێنێ دوو شەممە بە نزیكەیی جێگیرە و گۆڕانكاریەكی وەهای بەخۆیەوە نەبینیوە.
لە بازاڕەكانی جیهان بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ هەر بەرمیلێك بە 43 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت لە كاتێكدا دوێنێ دووشەممە 43 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.
هاوكات هەر ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی بە 41 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، دوێنێ لەم كاتەدا بە 41 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە
بەهۆی بڵا,بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگرتنی كارگە پیشەسازیەكان و ململانێكانی نێوان روسیا و سعودیە وەكو دوو گەورەترین هەناردەكاری نەوت لەسەرتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت گەورەترین داشكانی بەخۆیەوە بینی و بەڵام ماوەی دوو مانگە نرخەكە بەشێوەیەكی هێواش روو لە بەرز بوونەوە دەكات.