بەهۆی شکانی بۆری ئاوەوە چەند گەڕەک و ناوچەی سلێمانی بۆ ماوەی چەند رۆژێک، بێ ئاو دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی هێڵی دووی ئاوی دوکان- سلێمانی لەنزیک کۆبانی سیتی، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ( تانکی و پرۆژەکانی سەرهێڵی قڕگە ، وێستگەی دەباشان و وێستگەی کارێزەوشک و تانکی کانی سپیکە و وێستگەی هەواری شار و وێستگەی گردی جۆگە و تانکییەکانی هەندرێن، هەوارە بەرزە، گردەگڕوێ، تانکی غابات و تانکی شێخ محێدین) سنوری و چەمچەماڵ و تەکییە و زۆنی بازیان و شار و شارۆچکەکانی بێ ئاو دەبن، تا چاککردنەوەی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستا تیمەکانی بەڕێوبەرایەتییەکەیان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ چاککردنەوەی لە کەمترین ماوەدا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داواشی لەهاوڵاتیانی شارەکە کردووە، دەست بەئاوە بگرن و دەشڵێت، سوپاسی هاوکاری و خۆڕاگریتان دەکەین.