تووشبوون بە کۆرۆنا لەهەرێم لەرۆژێکدا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

  2020-07-30  | 
هەولێر
سەنتەرێکی چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٦٨ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئەوەش بۆ یەکەمجارە لەڕۆژێکدا ئەو ژمارە زۆرە، لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە دەبن.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٦٨ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنای نوێ لە هەرێم تۆمارکراون و ١١ کەسی دیکەش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٥٦)

١-کەرەنتین: (١٩٢ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٠٢٤ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١٦ شوێنی جیاواز (٢٥٨ سلێمانی)، (٧٦٦ دهۆك).

٢- پشکنین: (٣٠٤٨ پشکنینی نوێ)

(١١١٧ هەولێر)، (٤٩١ سلێمانی، ١٦٥ گەرمیان)، (١٢١٥ دهۆك)، (٦٠ هەڵەبجە).

٣-تووشبوو: (٣٦٨ تووشبووی نوێ)

٢٣٠ هەولێر

٥٠ سلێمانی، ٢٣ گەرمیان

 ٤٨ دهۆك 

١٧ هەڵەبجە

٤-چاکبوون: (٧٨ چاکبوون)

٥٣ هەولێر

٦ گەرمیان

٥ دهۆك

١٤ هەڵەبجە

٥-مردن: (١١ مردن)

٥ هەولێر

٤ سلێمانی، ٢ گەرمیان

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین ٢٠٨١٧ هاوڵاتی (١٩٧٩٣ دەرچوو)

پشکنین ٢٠٠٣٨٤ (٨٥٠٣٩ هەولێر، ٦٥٣٣٦ سلێمانی، ٤٨٠٠٧ دهۆك، ٢٠٠٢ هەلەبجە)

تووشبوون ١٣٦١٤ (٤١٣٣ هەولێر، ٨٤٩٥ سلێمانی، ٥١١ دهۆك، ٤٧٥ هەڵەبجە)

چاکبوون ٨٩٧٤ (٢٨٤٥ هەولێر، ٥٣٨٣ سلێمانی، ٣٤٧ دهۆك، ٣٩٩ هەڵەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤١١٢ (١١٧٠ هەولێر، ٢٧١٠ سلێمانی، ١٦٤ دهۆك، ٦٨ هەڵەبجە)

مردن ٥٢٨ (١١٨ هەولێر، ٤٠٢ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەند
روستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢
)

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٣٠ تەمووز ٢٠٢٠



ڕیکلام