سۆرانی  |  بادینی  |  English      

ئەمریكا ژمارەیەك سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

  2020-07-31  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ژمارەیەك سزای نوێی بەسەر هەردوو كەرتی كانزا و بیناسازی لە ئێران سەپاند و راشیگەیاند سزاكان 22 كەرەستەی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەكی و سەربازیی لە ئێران دەگرێتەوە.


مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەكی و سەربازیی ئێران هەڕەشەی مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی ، هەر كەس و لایەنێكیش ئەو كەرەستانە بگوازێتەوە كە سزاكان دەیانگرێتەوە ئەوە دەكەوێتە ژێر لێپێچینەوە بەپێی یاسای ئەمریكا.

بەگوێرەی ئەوەی رایگەیاندووە كۆمپانیاكانی بیناسازی سەر بە سوپای پاسداران و لقە كۆمپانیاكانی دیكە سزاكان دەیانگرێتەوە، چونكە بەشێوەیەكی راستەوخۆ تێوەگلاون لە دروستكردنی دامەزراوەی فۆردۆ بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران كۆنتڕۆڵی كەرتی بیناسازی كردووە لە ئێران، بۆیە سزاكانیان بەسەر ئەو كەرتەدا سەپاندووە.