وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو تووشبووى دیکەى کۆرنا گیانیان لەدەستدا
د. بژار مو‌سا، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، ئەمڕۆ دوو تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای ھەولێر گیانیان لەدەستدا، بەوەش ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته 131 حاڵه‌ت .
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌ت ته‌ندروستی هه‌رێم، تائێستا له پارێزگای هه‌ولێر چوار ھەزار و 737 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ ھەزار و 97 كەس چاكبوونه‌ته‌وه و 131 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.