گومركی هەرێم چەند ڕێنماییەكی نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەركرد

  2020-08-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوبەرایەتی گشتی گومركی هەرێم چەند ڕێنماییەكی نوێی تایبەت بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو ئاراستەی دەروازە سنوریەكان دەكات و رایدەگەێنێت پێویستە بەڵگەنامەی تایبەتیان لەگەڵدا بێت.

بە گوێرەی ئەو ڕێنماییە نوێیانەی بەڕێوەبەرایەتیەكە كە ئاراستەی هەریەكە لە دەروازەكانی (ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، باشماخ، پەروێزخان) كراوە دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردە دەكرێن راپۆرتی گۆڕانكاریەكان (شەهادە)ی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان لەگەڵدا بێت. 

ئەو نوسراوە كە واژۆی ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومركی لەسەرە رایگەیاندووە هەر ئۆتۆمبێلێك راپۆرتی زانیاریەكانی لەگەڵدا نەبێت گومرك نەكرێت. 

دەقی رێنماییەكان: 


ڕیکلام