سۆرانی  |  بادینی  |  English      

مارك زوكەربێرگ بووە سێهەمین كەسایەتی دەوڵەمەندی جیهان

  2020-08-07  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سامانەكەی دامەزرێنەری كۆمپانیای فەیسبووك 100 ملیار دۆلاری تێپەڕاند و بووە سێیەمین دەوڵەمەندترین كەسایەتی جیهان.

مارك زوكەربێرگ دامەزرێنەری كۆمپانیای فەیسبووك سامانەكەی 100 ملیار دۆلاری تێپەڕاند، دوای ئەوەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام كە كۆمپانیای فەیسبووك خاوەندارێتی دەكات، بەشێكی نوێی بۆ ڤیدیۆ كردەوە هاوشێوەی ئەو تایبەتمەندییەی كە لە تیكتۆكدا هەبوو كە لە ماوەی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە بڕیارێك بەكارهێنانی ئەپی تیكتۆكی لە وڵاتەكەی قەدەغەكرد.

زیادكردنی ئەم تایبەتمەندییە نوێیە بۆ ئینستاگرام لە ماوەیەكی كەمدا، سامانەكەی مارك زوكەربێرگی برزكردەوە و كردیە سێیەم دەوڵەمەندترین سەرمایەداری جیهان لە دوای هەریەكە لە جیف بیزۆس خاوەنی كۆمپانیای ئەمازۆن و بیڵ گەیتس خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت.

ئەوە لە كاتێكدایە ئەو كەسایەتیە ئەمریكیە كە تەمەنی 36 ساڵە، تا مانگی تشرینی یەكەمی 2019 سامانەكەی نزیكەی 70 ملیار دۆلار بووە.