نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە جێگیرى مایەوە

  2020-08-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە بازاڕەكانی جیهان بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە، نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریکى لە بازاڕەکانى جیهاندا بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ بە جێگیرى مانەوە.

بەهۆى نەبوونى بۆرسەى جیهانى  ماوەى دوو رۆژە نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهاندا جێگیرە، بەشێوەیەک بۆ هەر بەرمیلێك نەوتى برینت بە 44 دۆلارو 70 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، هاوكات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلار و 60 سەنت فرۆشراوە .

هەرچەندە مانگی ئازار بەهای نەوت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵە بە نەوتی برێنتەوە كرا و بەهای نەوتی ئەمریكیش گەیشتە سفر دۆلار، بەڵام ماوەیەكە بەهۆی رێگەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت  بۆ كەمكردنەوەی هەناردەكردنی بەرهەمەكانیان بەهای نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كردووە بەراورد بە مانگەكانی پێشتر .



ڕیکلام