لە شاری باڵتیمۆری سەر بە ویلایەتی ماریلەند لە ئەمریکا، تەقینەوەیەک روویدا و بەوهۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لە گەڕەکێکی شاری باڵتیمۆر، بەهۆی دزەکردنی غازی ماڵان، تەقینەوەیەک روویداوە و لە ئاکامدا، ئافرەتێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە باڵتیمۆر رایگەیاندووە، جگە لەو خانووەی کە تەقینەوەکەی تیایدا روویداوە، چەندین خانووی دیکەش بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکە داڕماون و زیانیان پێگەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوابەدوای رووداوەکە دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە چەندین کەس لەژێر داروپەردی خانووە رووخاوەکان رزگار بکەن.