رۆژهەڵاتی کوردستان.. بەندکراوێکی کورد لەسێدارەدرا

  2020-08-11  | 
سنە
بەندکراوێکی کورد لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارەدرا
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەندکراوێکی کورد لەسێدارەدرا و ئەوەش دووەم کەسە کە لە ماوەی دوو رۆژدا لەو زیندانە، لەسێدارەدەدرێت.

میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی٨ی٢٠٢٠، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، سزای لەسێدارەدان بەسەر بەندکراوێکی کورد بەناوی فایەق ئەحمەدی جێبەجێکراوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، فایەق ئەحمەدی تەمەن ٣٩ ساڵ، خەڵکی سنە بووە و بەتاوانی کوشتنی بەئەنقەست لەسێدارەدراوە.

روونیشیان کردووەتەوە، ساڵی ٢٠٠٧، فایەق ئەحمەدی لە شەڕێکی سەر شەقامدا یەکێک لە هاوڕێکانی خۆی بە ناوی حەیدەر قانعی کوشتبوو و هەر ئەو کات دەستبەسەرکراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپێندرابوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ڕابردوو سزای لەسێدارەدانی هاوڵاتییەکی تەمەن ٤٣ ساڵ بە ناوی کەیوان ڕەزاقولی، بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، لە زیندانی ناوەندی شاری سنە جێبەجێکرا.



ڕیکلام