بەهۆى دواکەوتن و پێنەدانى موچەکانیان سەرجەم کارمەندانى نەخۆشخانەى هەناوى لە سلێمانى بایکۆتى دەوامیان کرد.
پەیامنێرى (تۆڕى هەواڵى ژیان) راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا سەرجەم کارمەندانى نەخۆشخانەى هەناوى سلێمانى بەهۆى دواکەوتن و پێنەدانى موچەکانیان بایکۆتى دەوامیان کرد.
لە یاداشتێکیشدا داواکاریەکانیان گەیاندە بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى و جەختیان کردەوە لە ئەگەرى وەڵامنەدانەوەى داواکارەکانیان لە بایکۆتکردن بەردەوام دەبن.
ئەمە دواى ئەوە دێت، مانگێک و نۆ رۆژ بەسەر دابەشکردنى موچەى وەزارەتى تەندروستى تێدەپەڕێت، بەڵام تائێستا بەفەرمى هیچ وادەیەک بۆ پێدانى موچەى مانگى شوبات رانەگەیەندراوە.