رۆژهەڵاتی کوردستان.. کۆڵبەرێکی دیکە بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا

  2020-08-15  | 
ورمێ
لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک بەتەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی دیکە بەتەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی٨ی٢٠٢٠، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچە شاخاوییەکانی گوندی (کوران)ی سەربە پارێزگای ورمێ، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنە، کۆڵبەرێک بەناوی سیراج ئەحمەدی کوژراوە و 

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ٢٥ ڕۆژی رابردوودا پێنج کۆڵبەر لە  سنورەکانی مەریوان، بانە، نەوسوود، چاڵدێران و ورمێ بەتەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کۆژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.



ڕیکلام