لە دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل نزیكەی 10 هەزار تۆن كاڵای خراپبوو گەڕێندراوەتەوە

  2020-08-16  | 
 مێهڤان مەجید
لە دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل لە قەزای زاخۆ لە ماوەی دوو مانگدا نزیكەی 10 هەزار تۆن كاڵای خراپ و نەشیاو گەڕێندراونەتەوە و لە نێوبراون.

كامی كەمال، بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: لە 1ی حوزەیرانەوە تا 31ی تەمموز زیاتر لە نۆ هەزار تۆن كاڵا و كەرەستەی جۆراوجۆر لە تاقیكردنەوەكانی دەروازەكە پەسەندنەكراون و بەشێكیان گەڕێندراونەتەوە بەشێكی دیكەشیان لەنێو براون. 

ئەو بەرپرسەی دەروازەكە روونیكردەوە ئەو كەلوپەلانە لەگەڵ رێنمایی و مەرجەكانی حكومەتی هەرێمدا یەكیان نەگرتووەتەوە بەو هۆكارە رێگری لە هێنانە ناوەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان كراوە. 

پەرپرسی راگەیاندنی دەروازەكە وتیشی، بەگشتی كەرەستەكان پێكهاتبوون لە كەلوپەلی (تەندروستی، خواردن و خواردنەوە، جوانكاری، ڤێرتێرنەری، چاندن، بیناسازی).



ڕیکلام