سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند پێشبینی دەکات وڵاتی سعودیەش بێتە ناو رێککەوتنی (ئیمارات-ئیسرائیل) کە هەفتەی ڕابردوو واژووکرا و بڵاوکرایەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز ڕایگەیاند لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوساندا لە
کۆشکی سپی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندوە پێشبینی دەکات سعودیە بچێتە نێو رێککەوتنەکە و
پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە دوای ئیمارات وڵاتی سودانیش ڕایگەیاندوە
ئامادەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە.
رێککەوتنی نێوان وڵاتی ئیمارات و ئیسرائیل کە هەفتەی ڕابردوو
ڕاگەیەندرا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و وڵاتانی ئێران و لایەنگرەکانی دژایەتی
خۆیان بۆ رێککەوتنە ڕاگەیاند.
بەپێی ڕێککەوتنەکە ئیسرائیل ڕازی بووە پرۆسەی دروستکردنی یەکەی
نیشتەجێبوون و کۆنتڕۆڵکردنی بەشی خۆرئاوای فەلەستین ڕابگرێت،لەبەرامبەرد ئیمارات
پەیوەندییەکانی لەگەڵدا ئاسایی دەکاتەوە.
لەدوای رێککەوتنەکە وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، وڵاتەکە لە
چوارچێوەی دەستپێشخەری ئاشتی عەرەبیدا پابەندە بە ئاشتیەوە لەگەڵ ئیسڕائیلدا.