سیڤیلیە بۆ شەشەم جار بوو بە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ

  2020-08-22  | 
دۆسیە:  وەرزش
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دواجار سیڤیلیە سەلماندیەوە کە خۆی پاشای یۆرۆپالیگە و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک نازناوەکەی لە ئینتەر سەند.

ئەمشەو لە یاریەکی بەهێزدا لە نێوان یانی ئینتەر میلانی ئیتاڵی و سیڤیلیەی ئیسپانی یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ ئەنجامدرا و  بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرام بەر بە دوو گۆڵ یاریەکەی بردەوە و بۆ شەشەمین جار بووە پاڵەوانی یۆروپالیگ.

لەم وەرزەی یۆرۆپالیگدا لە کۆی 11 یارییدا نۆ یاریی بردووەتەوە، تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە و لە دووانیشدا یەکسانبووە، بەوەش بووە پاڵەوانی ئەم وەرزە.

گۆڵی یەکەمی یاریەکە لەلایەن لۆکاکۆ تۆمارکرا بە لێدانی سزا لە خولەکی پێنجدا، بەڵام زۆرینەبرد لۆکا دییۆنگ توانی دوو گۆڵی لەسەریەک تۆمار بکات بەوەش یانەکەی پێش کەوتەوە بەڵام هەر لە تایمی یەکەمدا گۆدین توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە. 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی ٧٤دا دیگۆ کارلۆس توانی گۆڵی بردنەوە بۆ سیڤیلیە تۆمار بکات بەوەش توانی نازماوەکە بۆ یانەکەی یەکلایی بکاتەوە. 


ڕیکلام