نیشانەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات تووشی کۆرۆنا بوویت

  2020-08-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
زانایان گەیشتوونەتە دۆزینەوەیەکی نوێ سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەریی لەسەر مرۆڤ، کە جگە لە کاریگەری دروستکردن لەسەر تامکردن و بۆنکردن، کۆرۆنا کاریگەریی لەسەر هەستێکی تری مرۆڤ دروست دەکات.

بە گوێرەی توێژینەوەی ئەو زانایانە کە لە گۆڤاری تەندروستی بیستنی نێودەوڵەتی بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، پزیشکەکان نیشانەیەکی نوێیان ئاشکرا کردووە، کە ئاماژە بۆ تووشبوون بە کۆرۆنا، بەشێوەیەک ڤایرۆسەکە دەتوانێت کاریگەریی هەبێت لەسەر هەستی بیستنیش.

بەگوێرەی توێژینەوەکە سەرەڕای ئەوەی لەکاتی نەخۆشیەکەدا هەست بە لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و تامکردن دەکرێت، دوای چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدەستدانی هەستی بیستن سەرهەڵدەدات،.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەندێک لە نەخۆشەکان ڕەنگە دووچاری لەدەستدانی هەستی بیستن ببن، یان حاڵەتی زرینگانەوە لە گوێیاندا سەرهەڵبدات دوای چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە توێژینەوەکەدا زاناکان توێژینەوەیان کردووە لەسەر ١٢١ کەسی پێشگەیشتوو، کە دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دەرکەوتووە لە١٣%یان دوای هەشت هەفتە لەدەرچوون لەنەخۆشخانە دووچاری لاوازی بیست بوونەتەوە.

کیڤن مۆرۆ پزیشک و مامۆستای زانکۆی مانشستەر لەتوێژینەوەکەدا دەڵێت "ئێمە دەزانین ڤایرۆسەکانی وەک ئاوڵە و هەوکردنی مێشک ئەگەری ئەوەیان هەیە مرۆڤ تووشی لەدەستدانی هەستی بیستن بکەن، بۆیە ڤایرۆسی کۆرۆناش ئەگەری ئەوەی هەیە زیان بەو دەمارانە بگەیەنێت کە زانیارییەکان بۆ مێشکی مرۆڤ دەنێرن".

پێشتریش تیمێکی پزیشکی لە توێژینەوەکی دیکەدا کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەر گوێی نەخۆشەکان ئاشکرا کردووە، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر گوێی سێ کەس لەوانە کرد کە بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستدابوو، بۆیان دەرکەوت ڕێژەیەکی زۆری ڤایرۆسەکە لە گوێیاندا هەیە بە تایبەت لە بەشی دواوەی گوێی ناوەوە.

 

 



ڕیکلام