بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، لەکۆى 16 تووشبووى کۆرۆنا دوو کەسیان بارى تەندروستیان ناجێگیرە.
ئازاد مستەفا قادر بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، ئێستا 16 تووشبووى کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماونەتەوە، زیاتر لە نیوەیان نیشانەکانیان لێدەرکەوتووە، دوان لە نەخۆشکانیش نیشانەکانیان بەرەو توندتر دەرۆن و بارى تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر ئۆکسجیندان.
وتیشى، یەکیک لەو تووشبووانەى لە ژێر ئۆکسجیندایە لە دوینیوە تا ئیستا پینج بوتڵ ئۆکسجینى بۆ بەکارهێندراوە، بەڵام هیچ لە تووشبووەکان پێویستیان بە ئامێرى هەناسەدانى دەستکرد نەبووە.
ئاماژەى بەوەشکرد، لە شەپۆلى یەکەمى کۆرۆنادا لە پارێزگاى هەڵەبجە 23 کەس تووشى ڤایرۆسەکە بوون، چاکبوونەوە و نێردرانە ماڵەوە، لە قۆناغى دووەمى داغڵکردنى نەخۆشانى کۆرۆنا 16 کەس داغڵکراون و تائیستا هیچ کەسێکیان بەتەواوى چاکنەبوونەتەوە و لەژیر چاودێرى پزیشکیدان.
هەر ئەمڕۆ جیهاد ئیبراهیم سهرۆكی تیمی كۆرۆنا له ههڵهبجه له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، ئهگهر رێگری له بڵاوبونهوهی زیاتری كۆرۆنا نهكهن، كارهساتی گهوره لهههڵهبجه روودهدات.