دوو دڵی و کەشێکی نادۆستانە .. وردەکاری نوێ لە کۆبوونەوەکەی نێوان میسی و کۆمان

  2020-08-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شەیدایانی یانەی بەشەلۆنە چاوەڕوانیان هەیە لە ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی لیونێل میسی، بۆ دانانی سنورێک بۆ ئەو حاڵەتی دوودڵیەی کە دروستیکردووە سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ تیمەکەیدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەموو لایەک لەچاوەڕوانی بەرەوپێشچوونەکانی نوێیەکانی کاتژمێرەکانی داهاتوون، بە تایبەت دوای ئاشکرابوونی وردەکاری دیداری نێوان میسی و ڕۆناڵد کۆمان ڕاهێنەری نوێی یانەکە.

ماڵپەڕی "کواترۆ- Couatro "ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لەنێوان میسی و کۆمان لە ماڵی ئەو یاریزانە ئەنجامدراوە، بەڵام کەشێکی ئەرێنی نەبووە، بەڵکو ئاڵۆز بووە، بەشێوەیەک ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە چاوەڕوانی ئەوەینەکردووە، بەڵکو پێشبینی شێوازێکی تری کردووە لە کۆبوونەوەکەدا.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمان سووربووە لەسەر گواستنەوەی وێنەیەکی توندی ڕاهێنەرەکە بۆ میسی و جەختیکردووەتەوە لەوەی، سەردەمی دەستکەوتەکان کە بۆ هەندێک لە یاریزانەکان فەراهەمکرابوو بەسەرچوو.

کۆمان جەختیشیکردۆتەوە، دوای ئەوە ڕازیبووە ببێتە ڕاهێنەری بەرشەلۆنە کە دەستەی کارگێری یانەکە بەمەرجە تایبەتەکانی ڕازیبووە و سوربووە لەسەر ئەوەی گرنگی لە پێشینە بۆ گروپ و یانەکەیە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، میسی دڵخۆش نەبووە لە کۆتایی کۆبوونەوەکە و تووشی شۆک بووە لەو قسانەی، کە لەڕاهێنەرە هۆڵەندییەکەوە بیستوویەتی.

ماڵپەڕەکە جەختیشیکردووەتەوە، کۆمان پلانی هەیە کە میسی پێکهاتەیەکی سەرەکی بێت لە پلانی وەرزی داهاتوو، بەڵام وتەی کۆتایی لای خودی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییەیە، کە هیچ لێدوانێکی نەداوە لەوەتەی تووشی دۆڕاندنەکەی دوو هەفتە لەمەوبەر بوونەتەوە لەبەرامبەر بایرن میونخ بە ٨-٢ لە چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

لەلایەکی ترەوە ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، میسی بەم نزیکانە هەڵوێستی خۆی لە لێدوانی فەرمیدا ڕادەگەیەنێت، بەوەش کۆتایی بەو واتە واتە دەهێنێت سەبارەت بە داهاتووی.

ئەوەش چەند ڕۆژێک پێش  دەستپێکردنەوە ڕاهێنانەکانی یانە کەتەلۆنییەکە دێت بۆ ئامادەکارییە سەرەتاییەکان بۆ وەرزی نوێ.

 

 

 



ڕیکلام