سودان هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا

  2020-08-25  | 
عەبدوڵا حەمدوک سەرۆک وەزیرانی سودان و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەبدوڵا حەمدوک سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری سودان ڕایگەیاند، بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، حکومەتەکەی دەسەڵاتی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی نییە لەگەڵ ئیسرائیل.

لە بەیاننامەیەکدا کە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی سودان بڵاویکردەوە، ئاماژە بەوە دەکات، سەبارەت بە داوای ئەمریکا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان خەرتوم و تەلەئەبیب، سەرۆک وەزیران بە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، قوناغی ڕاگوزەرە لەسودان لەلایەن هاوپەیمانییەکی فراوانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و ئەجەنداکانی دیاریکراون، تا تەواوکردنی پرۆسیە گواستنەویە ئاشتی و ئارامی لە وڵات و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد، هەر لەبەر ئەوەش حکومەتی کاتی دەسەڵاتی بڕیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نییە لەگەڵ ئیسرائیلدا.

سەرۆک وەزیرانی سودان داوای لەئیدارەی ئەمریکاش کرد، پێویستە ناوی سودان لە لیستی ئەو وڵاتانە دەربهێنێت کە پشتیوانی لەتیرۆر تاوانیار کراون.

لەبەرامبەر ئەو وتانەی حەمدۆک، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە، وڵاتەکەی پشتیوانی قۆناغی ڕاگوزەر دەکات لەسودان، هەروەها پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی دەکات لە هەرێمی دارفور و سەرجەم ناوچە ئاڵۆزەکانی دیکەی سودان و حکومەت کاردەکات لەسەر پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە هەرێمی دارفور.



ڕیکلام