زمان و شێعری نوێ

  2020-08-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

دڵشاد عەبدوڵا

فەرھەنگی شیعری ھەرشاعیرێک بە زۆروکەمی وشەکانی ناپێورێ بەڵکو بەژمارەی لادان و کرانەوەی یٔاسۆی تازەی بەردەمی وشەکان دەپێورێ.

زمانی شیعری نوێ یٔەو فەزا گشتیانەی جێھێشتووە، بۆ نموونە، ناکرێ بڵێی، درەختەکان، گوڵەکان، مەلەکان و شەپۆلەکان.. لەبەریٔەوەی شیعر دەربڕینی کەسی شاعیرە، بۆیە پێویست دەکا یٔەو دۆخەکەسییە لەزمان دەربکەوێ. کە وتت، درەخت، کام درەختە؟ لەکامە دۆخ، بەھار، یان وادەی خەزان... تاد. یٔەگەر باسی شوێن بوو جۆری دەربڕین دەگۆڕێ، پان و تەسکی، یان درێژکۆڵانە، کۆن، یان تازە و جۆری دەرکەوتنیان لەساتە دەربڕیندا. یٔەگەر باسی زەمەن بوو جیاوازە، بۆ نموونە کاتەکە چ کاتە، یان وەرزەکە چ وەرزە بە ھەموو وردەکارییەکانەوە، یٔەو وردەکارییە لەزماندا گرنگە. خۆی زمان کەگەشەدەکا یٔەو وردەکارییە لەگەڵ خۆی دێنێ.
ھەندێک نموونە:

- بەدەنگی کپی شەپۆلەکان کەلەناو دارکە قامیشەکان دەشکێنەوە.
- لەژێر چرای بەچارۆگەی کەشتییەوە ھەڵواسراو.
- پەرستگای گریکەکانیان ڕووخاند بۆ بەیانی نوێژمان بەرانبەر ھەمیشەبەھارکرد.

لێرەدا مەبەست وەسفکردن نییە زیاتر دیقەتی وێنەی شیعر و وردەکاری کات و شوێن و دەوڵەمەندبوونی فەرھەنگی شیعرە.

ڕۆژێک، لەنەوەیەکی خۆم پرسی کە لەپۆلی دووی سەرەتاییە لەو قوتابخانانەی کەخوێندنیان بەیٔینگلیزییە، وتم، بووکەشووشە بەیٔینگلیزی چی پێدەڵێن، وتی، ھی ڕەق، یان نەرم؟ ھەرچەند لەوێشHARD و SOFT DOLL بەکارھاتووە، بەڵام لای یٔێمە بووکۆکە باغەیە کەچی ناوی بووکەشووشەیە. دەرخستنی لقوپۆپی نوێی وشە خەسڵەتی گەشەی ھەر زمانێکە.

یٔەو وردەکارییە لەزمانی کوردییدا و لەھەندێک بواردا یٔێجگار دەوڵەمەندە بەتایبەتی یٔەوەی پەیوەندی بەژیانی لادێ و سروشت و کشتوکاڵەوە ھەیە، یٔەوەی ھەژاریی پێوەدیارە زمانی شارە.
لەزمانی کوردییدا موقەدەسێک نییە ببێتە بەربەست وەک یٔەوەی لەعارەبیدا ھەیە، زمانی قوریٔان.

بەڵام چونکە لەفەزای زمانی لادێ تەواو دەربازنەبووین و زمانی زانستمان کزە، کەزمانی وردەکارییەکانە بۆیە ھێشتا بەکارھێنانی زمان بەو چەشنەی باسمکرد گرفت و یٔارێشەی زۆرە. مەسعوود محەمەد لەکتێبی ''زاراوەسازیی پێوانە''دا  بناخەیەکی بۆ شارەزایان داناوە بەڵام پێ ناچێ کەسی ھێشتا بەدواوەبێ! 

زۆرجار دەبیستین کە دەڵێن، فڵانەکەس پیاڵەیەک ژەھری خواردەوە، یٔەوە لەقسەی ھاکەزایی و لەناو دەقی کۆنیشدا ھەیە، بەڵام لەزمانی زانستدا ژەھرەکان جیاوازن و شیعر یٔێستا لەو فەزیەدا یٔیش لەناو زمان دەکا، جگەلەوەی جیاوازی شیعر یٔەوەیە کە وشە لەناو سیاقی شیعرییەتدا فەزای نوێش دەکاتەوە. 

دەرچوون لەفەزای باوی شیعری کوردی و دۆزینەوەی فەزای نوێ وەک ھەر نوێیەک باجی خۆی ھەیە و پێداویستی خۆشی ھەیە. باجەکە یٔێرە کاتی باسکردنی نییە، فەزا نوێیەکە چۆن؟

یٔەگەر چاو بەو دەقانەدا بگێڕین کە لە دە ساڵی نێوان ( ١٩٧٠- ١٩٨٠ ) نووسراون، موعاناتە گشتییەکان زاڵن، زمان ڕاستەوخۆ ڕوو لەدەرەوەیە لەنیوەی یەکەمی یٔەو دەساڵەداو دواتر کەسانسۆری دەوڵەت تونددەبێ، شاعیران پەنا بۆ زمانی نیمچە شاراوەی ناڕاستەوخۆ دەبەن، لێرەوە ھونەری شیعر باشتر دەردەکەوێ، فراوانکردنی بازنەی وشە و ھەڵبژاردنی یٔەوانەی زیاتر لەمانایەک دەبەخشن بەخوێنەر، بایەخدان بەوێنەی شیعریی و گوزارشت لەھەڵوێستی بەرەنگاریی لەڕێی دەقەوە. ھەموو یٔەمانە خاڵی بەھێزی شیعری نیوەی دووەمی یٔەو دەیەیەن.

بەڵام یٔەوەش لەچێوەی زمانە گشتییەکەدا ڕوویدا و یٔەو وردەکاریی و لقوپۆپەی لەسەرەتای وتارەکەدا یٔاماژەم بۆ کردووە ھێشتا دەرنەکەوتووە.

ڕاستییەک ھەیە لەمێژووی یٔەدەبدا یٔەویش یٔەوەیە، سەردەمی نوێ بەدەرکەوتنی جیاوازییەکان دەستپێدەکا، یەکێک لەسیما دیارەکانی یٔەو سەردەمەش غوربەت و ھەستی نامۆییە لای شاعیری نوێ.

یٔەگەر لێکچوونەکە وا بکەین کە شاعیران پۆلە باڵندەبوون بەیەکەوە دەفڕین، یٔەوا ژاوەژاوی سەردەمی نوێ و لەتبوونی حەقیقەت پەراگەندنەی کردن بۆ یٔەوەی ھەریەکە و بەو یٔاراستەیەک بفڕێ، یٔەوە وەکو دۆخێکی پۆزەتیف لێکدەدرێتەوە لەمێژووی یٔەفراندندا.

یٔەو دۆخە یٔەوە دەسەلمێنێ ھەر شاعیرە و چۆن لەبیوتیقا تێدەگا. یٔەم ڕستەیە وەکو بناغەوایە بۆ بونیادنانی جیھانی شیعر بەھەموو درێژدادڕییەکانییەوە.

لەبەریٔەوەی شاعیر بە بونیادی کایٔینێکی گەردوونییە، بۆیە مانەوەی لەناو سنووری کەلتووری نەتەوەیی نابێ ببێتە ھۆی چەقبەستنی، بەپێچەوانەوە بەھێزبوونی یٔەو ھەستە نەتەوەییە پێویست بەکرانەوەیە بەرانبەر یٔەزموونی شیعریی شاعیرانی نەتەوەی تر و فیکر و کاریگەربوون بەو شاعیرانەی لەلۆکاڵییەوە پەڕیونەتەوە بۆ جیھانیی، کە یٔامانجی  ھەموو شاعیرێکە، خەڵاتی نۆبل گەورەترین گەواھی دەدا بۆ یٔەم یٔامانجە. واتا شاعیری نوێ بەجۆرێک لەجۆرەکان خۆی بەمیراتگری شاعیرانی بەر لەخۆی دەزانێ لەجیھاندا، یٔەوەش بەو مانایە نییە کەشیعر خۆی لەخۆیدا کاری تاک نییە، بەڵکو خۆسەلماندنە وەکو تاک لەجیھانێکی بەرینتردا.

شیعری نوێ لەجیھاندا یەک شیعرە، وەک درەختێک ھەریەکە و لکێکییەتی بەڵام قەد و ڕەگەکان ھاوبەشن. یٔەمانە ھەمووی سەرەتای بیرکردنەوەی منیان پێکھێنا لەیەکەم ساتی نووسینی '' سووتانی ڕەنگەکان'' ەوە.
''ڕوانگە'' کەدیارترین بزووتنەوەی شیعری یٔەو دەیەی نێوان ١٩٧٠- ١٩٨٠ بوو، ڕەنگدانەوەی مفاوەزاتی نێوان حکوومەتی بەغداد و سەرکردایەتی شۆڕشی کورد بوو. یٔاراستەی سەرەکی یٔەو بزووتنەوەیە دژی دیاردە کۆمەڵایەتییەکان بوو، دژی دەسەڵاتی مەلا کۆنەپەرستەکان بوو، بۆیە کەمتر بایەخی بەھونەری شیعر داوە.     

قەسیدەی پەخشان گرنگترین دیاردەی شیعر بوو دوای ڕوانگە کەتوانی یٔەو زەمینەیە بخوڵقێنێ بۆ یٔازادکردنی دەربڕین و نزیکخستنەوەی ڕیتمی شیعر لەگیانی سەردەم و ناخی ھەڵڕژاوی کوردیش خانەڕێژ بکا لەناو مۆسیقای ناوەوەی ڕستەکان و یٔاھەنگی نێوان وشەکان، یٔەو یٔازادییەی لەدەرەوە لێی زەوتکراوە لەدەربڕیندا بیگێڕێتەوە.

یٔەو جۆرە دەربڕینە ڕەنگە پێشتر وەکو ترووسکە لێرەو لەوێ لە حەیران و ھەندێک دەقی میللی عەلی بەردەشانی و ھەندێک شاعیری تردا بەکەمی دەرکەوتبێ، بەڵام وەکو دیاردەی شیعر و دەربڕین و تەکنیک نەبووە، خۆڕسک و بێ مەبەست بووە. بۆیە قەسیدەی پەخشان بەھیچ جۆرێک درێژکراوەی یٔەوانە نییە و مۆدەیەکی شیعرنووسینی خۆریٔاواییە و پەڕیوەتەوە ناو شیعری میللەتان و یٔێمەش زیاتر لەڕێی وەرگێڕانی عارەبییەوە وەرمانگرتووە.


ڕیکلام