جێکەوتی وشە

  2020-08-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

حسەین لەتیف

وشە جێکەوتی ھەیە.بۆیە لە دانانی  وشەدا  پێویستمان بە ھەستیارییە،ھەستیاری بەرانبەر بەو شوێنەی وشەکەی تێدا دادەنێین،یٔینجا لەوێوە ھەستیاری بەرانبەر بە مانا سەر ھەڵدەدات،ھەموو سەرھەڵدانێکی مانایش کاریگەری لەسەر وێناکردن لە خەیاڵی وەرگردا دەبێت. لەخۆڕا نەبوو فۆرمالیستەکان دەقیان بە یەکەیەکی سەربەخۆ و دابڕاو لە دەقنووس ناساند، یٔەگەر جارێک لەبەر  یٔەوە بووبێت کە دەقنووس کەناڵێکە و زمان لێیەوە دەدوێت،جاری دووەم لەبەر یٔەو ھێزو وزەبوو کە زمان لەخۆیدا ھەڵی گرتووە. دەقنووس ھەوڵ دەدات لە شوێنی شیاوی خۆیدا وشەکان دابنێتەوە،یٔەمەش لە پێناوی تەقاندنەوەی زمان دا دەکرێت.

دەقنووسی  داھێنەر ،بە وریاییەکی زۆرەوە ،وشەکان پێکەوە دەبەستێت،چونکە حساب  بۆ جێکەوتی وشە دەکات لە ڕستەدا. مانا فەرھەنگییەکانی وشە جێدەھێڵێت،لە بریتی دا مانای خۆیان پێدەبەخشێت. یان زیاتر لە مانایەکیان پێدەبەخشێت.

جێکەوتی وشە جاری یەکەم لە ڕستەدا دەردەکەوێت،یٔیتر  یٔەو ڕستە خەبەری بێت یان پرس، بەڵام جێکەوتی دووەم لە دەروون و یٔەندێشەی خوێنەردا دەردەکەوێت.

لەدەرکەوتنی  یەکەم دا دەکرێت دەقنووس ھەموو وشەیەک بەو شێوەی لەگفتوگۆی ڕۆژانەی  یٔاخێوەران بەکاردەھێنرێن ،بەکار بھێنێتەوە،بەبێ یٔەوەی ھیچ بەرپرسیارێتییەکی  یٔەدەبی و زمانەوانی ڕووبەڕووی  ببێتەوە. بۆ نموونە یٔەوانەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی  یٔامادە دەکەن  ناتوانن لە مانا باوە فەرھەنگییەکانی  زمان دەربچن.لە زمانی  ڕۆژنامەوانی یاخود زمانی  پەخشان لەفۆرمی ڕۆژنامەوانی و زانستی دا،وشە ھەر  یٔەو جێکەوتەی ھەیە کە فەرھەنگی نەتەوە پێی  بەخشیووە. بۆ نموونە دەستەواژەیەکی  وەکو  "بەردی نەرم"لە پەخشانی ڕۆژنامەوانیدا جێگای نابێتەوە،چونکە  بەرد تەنێکی  ڕەقە.

دەستەواژەی " یٔاوی تینووِ"یش لە پەخشانی زانستی دا جیگای نابێتەوە،چونکە  عەقڵی زانستی نایسەلمێنێت یٔاو تینووی ببێت بەڵکو یٔاو بۆ شکاندنی تینوێتی یە.

ئەوە بەکاربردنی جیاوازی وشەیە لە مانا باوە فەرھەنگییەکان،ڕێگا دەدات بەرد نەرم بێت و یٔاویش تینووی  ببێت.

"من ئاوم
ئاوی تینوو"*
یان
"من تینوێتیم  بە گڕ دەشکێت"**

زمان بەخشین بە یٔاو،یان بە زمان ھێنانی یٔاو،جێکەوتێکی وەھا لەسەر دەروونی  یٔێمە دروست دەکات ،یٔێمەش ھەست بە تینوێتی  بکەین.

گرفتی زۆرێک لە دەقە شیعریەکانی  یٔێمە، لەبەرچاو نەگرتنی وشە و بەکاربردنی وشە و جێکەوتەکەیەتی.

یٔەگەر چێژی خوێندنەوە یەکسان بێت بە چێژی  سێکس،یٔەوا بەرھەمھێنانی سێکس لەڕێگای پەیوەندییە ناباوەکانی زمان و ماناوە بەرھەم دێت.لە ڕێگای بەزاندنی  پەیوەندییە باوەکانی نێوان زمان و ماناوە.

سێکساندنی زمان،لە ڕێگای تەکنیکەکانی ڕەوانبێژییەوە "لێکچوون و لەو چوون و لەف و نەشرەوەِ"زۆر باوە،بەڵکو یٔەو ھونەرە بەلاغیانە چیتر خزمەتی چێژی خوێنەر ناکەن،نەک لە بەر یٔەوەی کۆنن ،نا بەڵکو لەبەر یٔەوەی  زۆر گشتی بوونەتەوە.

سێکساندنی  زمان لەڕێگای خاڵی کردنەوەی وشەیە لەمانا باوەکان،پاشان دروست کردنی  ھارمۆنیا لەنێوان وشە و ڕستە و بەشە پێکھێنەرەکانی  تری  دەق.

بادەقەکان ھەر پڕبن لە مەمک ،بەڵام ئەوە نالی بوو وتی:
بۆ مەمک نالی چ منداڵانە وەی وەی کردووە
گەرچی مووی وەک شیرە ھەر بەو شیرە شکۆفەی کردووە.

نالی جارێک لە پێگەی پیاوێکەوە بۆ مەمک دەناڵێنێ و جارێکیش لەپێگەی مناڵێکەوە،یٔایا یٔەو مەمکە ھی دایکێتی یان ھی ژنێکی ترە؟یان فرۆیدیانە بڵێین نالی مەمکێک رفتاری کردووە گەرچی ھی خۆشەویستەکەیەتی  لەگەڵ یٔەوەش دا شتێک لەمەمکی دایکی خۆی تێدا دەبینێتەوە،مەمکێک لەپیریدا  سەرسامی کردووە ،مەکێکی  یاد دەھێنێتەوە لە منداڵیدا مژیوویەتی.نالی خستووینیەتیە بەردەم دوو جۆر پەیوەندی  بەمەمکەوە پەیوەندی مناڵ  بەمەمکەوە،پەیوەندی پیاو بەمەمکەوە.یەکەمیان لەسەر بنەمای پێویستی و برسێتیە،دووەمیان لەسەر بنەمای سێکسییە،دوو پەیوەندیمان نیشاندەدات کە پێداویتسی جەستەیین. لەڕێگای   یٔەو دوو پەیوەندیەوە  بەکار بردنی جیاوازی وشەی مەمک بەرھەمی  ھێناون جەستە دەبێتە سەنتەر و گوتاری شیعری نالی لەسەر دادەمەزرێت کە گوتارێکی تەواو مرۆڤانەیە.سێکس لەم شیعرەدا دەمانخاتە بەردەم پیوەندییەکی مرۆڤانەوە،پەیوەندییەک لە مەمکی دایکەوە دێت و دەگات بە مەمکی  یار،بەیاد ھێنانەوەی "گەرچی مووی وەک شیرە ھەر بەو شیرە شکۆفەی کردووە" لێناگەڕێت یٔێمە لەبەردەم یەک خەیاڵ و یەک وێنەی سێکسی دا بین،بەڵکو خەیاڵێکی دوولایەنە ،گوناە و پیرۆزیی.

تێنەگەیشتن لەجێکەوتی وشە، لەبەکار بردنی وشە لە ڕستەدا،سەرچاویەکی کووشتنی بەرھەمھێنانی شیعریەتە.ڕۆژانە بەر دەق دەکەوین باسی شەراب  دەکات بەڵام من بۆنی شەراب نایەت بەسەرم دا،چونکە وەک خەیام شەرابی لەشوێنی خۆیدا بەکار نەھێناوە،باسی پایز دەکات بەڵام بۆنی خۆڵی پاش باران ناکەم،شیعرێت بەوە بەرھەم ناھێنرێت دەقەکان پڕ بکرێن لە باسی مەمک.دەقنووسی داھێنەر بەجۆرێک باسی بەرد دەکات من ھەست دەکەم باسی مەمک دەکات.دەقنوسی سادە حساب بۆ جێکەوتی وشە ناکات ھەر بۆیە لەبریتی بەرھەم ھێنانی دەقی شیعریی داھێنەرانە،سواڵی پەیوەندی سێکسی دەکات.


ڕیکلام