بەوێنە.. هونەرمەندێک گەورەترین تابلۆ لە جیهاندا دروستدەکات

  2020-08-31  | 
دوبەی
هونەرمەندێک گەورەترین تابلۆ لە جیهاندا دروستدەکات
دۆسیە:  هونەرى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هونەرمەندێکی بەریتانی بەنیازە گەورەترین تابلۆ لە جیهاندا دروستبکات و داهاتەکەیشی بۆ کاری خێرخوازی خەرج بکات.

ساشا جافری هونەرمەندی نیگارکێشی بەریتانی دەستیکردووە بە دروستکردنی گەورەترین تابلۆی جیهان، بە ناونیشانی "گەشتی مرۆڤایەتی".

جافری کارە هونەرییەکەی لە دوبەی ئەنجامدەدات و بەوتەی خۆی قەبارەی تابلۆکەی دوو هێندەی گۆڕەپانێکی یاری تۆپی پێیە، کە دەیەوێت بەتەواوکردنی بە ٣٠ ملیۆن دۆلار بیفرۆشیت و داهاتەکی لە کارە خێرخوازییەکاندا خەرج بکات.

ساشا جافری دەڵێت، لە ئێستادا کە مرۆڤایەتی لە کەرەنتینەدایە، کاتێکی گونجاوە بۆ ئەو کارە و داوا لە منداڵی جیهانیش دەکات لە رێگەی ئیمەیل و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە هاوکاری تەواوکردنی کارە هونەرییەکەی بکەن، بەجۆرێک کە منداڵان بیرۆکەکانیان بخەنەڕوو و ئەویش لە تابلۆکەیدا بەکاریان بهێنێت.



ڕیکلام