وەزارەتی تەندروستی تووشبووی 504 كەسی دیكەی بەكۆرۆنا راگەیاند

  2020-09-05  | 
دۆسیە:  تەندروستی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئامارەكانی 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە هەرێم بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا 504 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە.

وەزارەتەكە روونیشیكردووەتەوە لەو ماوەیەدا 492  كەس چاكبوونەتەوە و 13 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرینەیان لە سنوری سلێمانیدا بوون. 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٩٢)


١. كەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ كەرەنتین نەكراون)

هیچ هاوڵاتی لە كەرەنتینن نەماونەتەوە.

٢. پشكنین: (٤١٠٠ پشكنینی نوێ)
(١٢١٨ هەولێر)، (٦٩٦ سلێمانی، ٨٣ گەرمیان)، (٢٠٦٨ دهۆك)، (٣٥ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٥٠٤ تووشبووی نوێ)
(٢٠١ هەولێر)
(١٠٣ سلێمانی، ١٩ گەرمیان)
(١٧١ دهۆك)
(١٠ هەڵەبجە)
٤. چاكبوون: (٤٩٢ چاكبوون)
(٢١٠ هەولێر)
(٢٧ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)
(٢٠٦ دهۆك)
(٢١ هەڵەبجە)

٥. مردن: (١٣ مردن)
(٣ هەولێر)
(٨ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)
(١ دهۆك)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ٣٣٨٣٢٢ (١٣٢٢٩٨ هەولێر، ٩١٨٧١ سلێمانی، ١١٠٩٦٥ دهۆك، ٣١٨٨ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣١٦٣٦ (١٢٧٨١ هەولێر، ١٢٥٥٦ سلێمانی، ٥٢٨٤ دهۆك، ١٠١٥ هەڵەبجە)
چاكبوون ٢٠١٩٣ (٨٨٨٥ هەولێر، ٨٤٣٢ سلێمانی، ١٩٤٦ دهۆك، ٩٣٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٠٢٥٧ (٣٤٥٢ هەولێر، ٣٤٧٢ سلێمانی، ٣٢٦٥ دهۆك، ٦٨ هەڵەبجە)
مردن ١١٨٦ (٤٤٤ هەولێر، ٦٥٢ سلێمانی، ٧٣ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٥ی ئەیلول ٢٠٢٠


ڕیکلام