500 ملیۆن دینار بۆ تەندروستی هەڵەبجە تەرخانکرا

  2020-09-05  | 
دۆسیە:  تەندروستی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕی ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا.

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، بڕی پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا بۆ دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی پێویست.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیە، بەشێکە لە بودجەی فریاگوزاری حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.

لەوەتەی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، ١٠١٥ کەس لەهەڵەبجە تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٩٣٠ کەچ چاکبوونەتەوە و ١٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.




ڕیکلام