فرۆكەكانی توركیا بۆردومانی سنوری ئامێدییان كرد

  2020-09-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شەوی رابردوو فرۆكەكانی توركیا چەند شوێنێكیان لەسنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك بۆردومانكرد و زیانی ماددی لێكەوتەوە.

پەیامنێری ژیان رایگەیاند بۆردومانەكەی توركی الە شەوی رابردوو مژێ و سەرگەلێ لە ناوچەی بەرێگارێ بووە بەهۆیەوە زیان بە بەشێك لە زەویوزاری هاوڵاتیان گەیشت. 

ئەوشەی راگەیاند بۆردومانەكە بووەتە هۆی كەوتنەوەی ئاگر لە گوندی سەرگەلێ و زیانی زۆری بە ڕەز وباخی هاوڵاتیان گەیاندووە. 

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە دوێنێ وەزارەتی بەرگری توركیا بە فەرمی رایگەیاند ئۆپراسیۆنی زەمینیان لە سنوری هەرێمی كوردستان كۆتایی پێهێناوە كە ئۆپراسیۆنەكەیان بە ناوی (چنگی پڵنگ) ناوهێنابوو لە رۆژی 17ی حوزەیرانەوە دەستی پێكردبوو. 


ڕیکلام