نێچیرڤان بارزانی قسەکانی ماکرۆنی بۆ ئەردۆغان گێڕاوەتەوە

  2020-09-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماڵپەری سی ئێن ئێن تورک لە سەرچاوەیەکی باڵای تورکیی نێو کۆبوونەوەکەی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی ئاشکراکردوە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەی ماڵپەڕەکە، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا سەردانێکی کتوپر نەبووە بەڵکو ماوەیەکی زۆربووە نێچیرڤان بارزانی ویستوویەتی بچێت بۆ تورکیا و ئەو سەردانەش بەرنامە بۆ دارێژراو بووە .

هەر بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیادا، نێچیرڤان بازرانی هەموو گفتوگۆ و قسەکانی ناو کۆبونەوەکانی ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسای لە بەغدا بۆ ئەردۆغان گیڕاوەتەوە.

ماڵپەڕەکە باسی لەوەشکردووە، ئەو پرسانەی کە نێچێرڤان بازرانی لەگەڵ ماکرۆندا باسی کردووە و دواتریش بۆ بەرپرسانی تورکیای گێڕاوەتەوە، چەند بابەتێک بوون کە ئەوانیش بریتیبوون لە بابەتەکانی پەیوەست بە ژمارەی سەربازی تورکیا لە عێراق و هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان .

بەپێی هەواڵەکەی سی ئێن ئێن تورک  لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی هاوکاریکردنی سەربازی و هەواڵگری لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا لە دژی چەکدارانی پەکەکە تاوتوێکراوە.

ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ونێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمدا کۆبووەووە و بۆ ڕۆژی دواتریش نێچیڤان بارزانی بە سەردانێک گەیشتە تورکیا و لەگەڵ هەریەکە لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی ئەوە وڵاتە کۆبووەووە .


ڕیکلام