بەوێنە.. پێشوازیکردنی هاوسەرۆکایەتی یەکێتی لە کازمی لەسەر مەزاری مام جەلال

  2020-09-11  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و بەشێک لە هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال پێشوازییان کردووە لە مستەفاى کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

هاوسەرۆکی یەکێتی لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەردانەکەدا کازمی تاجە گوڵینەی وەفای وشکۆمەندی لەسەر مەزاری تاڵەبانی دانا.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکردووە، دواتر بە یاوەری سەرۆک وەزیران چوونەتە میرگەپان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و لایەنە سیاسیەکان و لەڕێگا چەند بابەتێکیان تاوتوێکردووە، کە یەکێکیان پرسی پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بووە و دەستخۆشی لێکردووە کە گوێبیستی داواکارییەکانی جوتیاران بووە و بەڵێنی داوە بە سێ قۆناغ شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکات.



ڕیکلام