شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە، لە باشوری سامەڕا و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە، چوار بەرپرسی باڵای داعش كوژراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزێكی هاوبەش لە لیوای مەغاویری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی سامەڕا و سەرایا سەلام، لەمیانی بۆسەیەكی تۆكمەدا توانییان چوار سەركردەی چەكدارانی داعش بكوژن.
ئەو چوار بەرپرسەی داعش بە وتەی شانەی راگەیاندنی عێراق لە هەرە ترسناكترین داواكراوەكانی ئەو رێكخراوە بوون و ماوەیەكی زۆرە بەشوێنیانەوەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دووان لە سەركردەكان پشتوێنی مینڕێژكراویان بەستبوو، لەناوچەی فەرحاتیە لەشارۆچەكەی سامەڕا كوژراون، نزیكبوون لەوەی زیانێكی زۆر بە هێزە ئەمنییەكان بگەیەنن.