له " ئه‌سپێک له‌په‌ره‌ی گووڵاڵه " ی شێرکۆبێکه‌س ..
داناعه‌سکه‌ر
ئیش‌کردن له‌سه‌ر شتگه‌له‌کان لای شیرکۆبیکه‌س کاریکی نامۆ نیه پیش‌تر له‌چه‌ند ده‌قێکی دی‌دا به‌م ئاراسته‌یه کاری کردووه به‌لام ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی له‌وانی تری جیاده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی ره‌هایی کاری له‌سه‌ر کردووه هه‌ر ئه‌مه‌شه وای کردووه له‌پێشه‌کی نووسینه‌که‌یدا باس له ده‌قی کراوه بکات ، شێرکۆبێکه‌س وه‌ک شاعیرێکی دیاری کورد خاوه‌ن ئه‌زموونێکی دیاری بواری ده‌قی واڵایه بۆیه له‌م ده‌قه‌دا ویستوویه‌تی به‌جیاواز له‌وانی تر کارله‌سه‌ر ماتریال بکات و کاره‌کته‌ره‌کانی پێشووی به‌شته‌کانه‌وه ببه‌ستێته‌وه، ئیش‌کردن به‌وجۆره کارێکی ئاسان نیه و ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان قورساییه‌کی زۆری به‌م ده‌قه به‌خشێبێت تاکوو جیاوازیه‌کان بخاته‌روو ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هێشتا شێرکۆبێکه‌س وه‌ک شاعیرێکی دیار گوومان له ده‌قه‌که‌ی خۆی ده‌کات و له‌ناو ده‌قه‌که‌دا به‌رله‌وه‌ی خوێنه‌ر قسه‌ی خۆی له‌سه‌رئه‌و ده‌قه هه‌بێت ئه‌و خۆی دێت خۆی ده‌خاته هاوکێشه‌یه‌که‌وه که ئیتر به‌رله‌وه‌ی تۆ قسه‌ی خۆت هه‌بێت من قسه‌ی خۆم له‌وباره‌یه‌وه کردوو، ئه‌م جۆره گه‌مه‌کردنه له‌ناوده‌قدا بۆخۆی دونیایه‌که ره‌هه‌ندی فیکریی و ستاتیکی هه‌یه ئه‌مه به‌ومانایه‌ی ئه‌م ده‌قه له‌واقیعه‌وه بۆ ستاتیکای وتن ده‌گوازێته‌وه واتا شته‌کان ده‌بنه کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی ده‌ق، واتا هه‌ندێجار سمبول له‌م جۆره ده‌قانه‌دا رۆڵی نامینێ وخودی سمبوڵ ده‌بێته کاره‌کته‌ر وجێگۆرکێ به بوونیادی بیرکردنه‌وه و فۆرم ده‌کات ، بۆئه‌وه‌ی فه‌وزایه‌ک له‌م جۆره داقانه‌دا نه‌خوڵقێت پێویسته شیعرییه‌ت ئاماده‌گییه‌کی به‌رچاوی هه‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌م ده‌قه‌ی شێرکۆبێکه‌سدا ده‌بینرێت ، " ئه‌سپێک له‌په‌ره‌ی گووڵاڵه " تازه‌ترین کتێبی شیعریی شێرکۆ بێکه‌سه .
له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ماهییه‌تی ئه‌م ده‌قه‌بگه‌ین و بزانین شیعرییه‌ت و فیکر له‌کوێی ئه‌م ده‌قه‌دا حزوری هه‌یه ، کرانه‌وه‌ی واقیع به‌شێکی زۆری ئه‌م بابه‌ته‌ی داگیرکردووه ، به‌ڵام واقیع له کوێی ده‌رکه‌وته ستاتیکی وفیکریی شیعرییه‌ته‌وه‌یه، له‌م دقه‌دا هه‌نده‌ی کار له‌سه‌ر شیعرییه‌ت کراوه هێنده گرنگی به گێرانه‌وه نه‌دراوه که ده‌ڵێم گرنگی به واقیع نه‌دراوه به‌و مانایه نییه که ئیدی واقیع توور ه‌ه‌ڵدرێته ده‌ره‌وه‌ی هاوکێشه‌که به‌ڵکوو له‌و روانگه‌یه‌وه واقیع گرنگ نیه به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌م ده‌قه‌دا کاری له‌سه‌ر کراوه پێشتر هه‌موومان به‌م رووداوانه‌دا تێپه‌ریوین واتا به‌شتکردنی کاره‌کته‌ره‌کان و کاره‌کته‌ره‌کان به‌شت ئه‌مه ئه‌سلی مه‌سه‌له‌که‌یه که تۆ وه‌ک شاعیرێک
چۆن بتوانی به‌شێک له مێژوو + رووداوه‌کان به‌شته‌کان ببه‌خشێته‌وه، به‌ماتریالکردنی رووداوه‌کان له‌هه‌ناوی شیعردا کارێکی ناوازه‌یه و سه‌لیقه‌ی ده‌وێ ، ئه‌م سه‌لیقه‌یه چۆن ده‌کرێ به مێژوو ببه‌سترێته‌وه ، شێرکۆبێکه‌س له‌م ده‌قه‌واڵایه‌دا کۆمه‌ڵێک ره‌گه‌زی ئه‌ده‌بی لێکجیای به‌یه‌که‌وه کۆکردووه‌ته‌وه ئه‌م ره‌گه‌ز لێکجیایانه هه‌ریه‌که و له‌فه‌زای ئه‌م ده‌قه‌دا کاری خۆی ده‌کات و له‌هه‌مان کاتدا کاری ئه‌وانی تریش ده‌کات من پێشتر باسی ئه‌وه‌م کرد له‌م ده‌قه‌دا سمبوول رۆڵی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات ئه‌مه به‌و مانایه‌ی که ئیدی له‌م ده‌قه‌دا سومبول بۆخۆی کاره‌کته‌ره نه‌ک ئه‌وه‌ی کاره‌کته‌رێک هه‌بێت سمبولمان بۆ که‌شف بکات ئه‌م جۆره ئیشکردنه ره‌نگه مه‌ودای بیرکردنه‌وه‌ی ئێمه بۆ ده‌یان بیرکردنه‌وی جۆراوجۆر په‌لکێش بکات وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئیدی ئه‌وه‌ی ئێمه ناوی لێده‌نێین سومبول ئه‌و سومبوله ده‌کرێت خۆی رووداوه‌کانمان بۆ ئاشکرا و باس بکات ، له‌ناو ئه‌م ره‌گه‌زه ئه‌ده‌بییانه‌دا ده‌سه‌ڵاتی یاده‌وه‌ری نه‌یتوانیوه کار له‌سه‌ر شیعرییه‌تی گرفته‌کان بکات ئه‌مه بۆخۆی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره و هه‌نگاوێکی ئیجابییه له‌م نامیلکه‌یه‌دا ، راسته رووداوه‌کان په‌یوه‌ندییان به رابووردووی ئێمه‌وه هه‌یه به‌ڵام ستاتیکاو زمان و روئیای شیعرییه‌ت کۆی یاده‌وه‌رییه‌کانی هێناوه‌ته‌وه به‌رده‌م تایبه‌تمه‌ندیی شیعرییه‌ت و خوێنه‌ر ناچارده‌کات رووداو و یاده‌وه‌رییه‌کان وه‌ک باگگراوندیک ته‌ماشا بکات ، کارکردن به‌م ستایله هه‌رچه‌نده پێشتر کاری له‌سه‌ر کراوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌کان ده‌خاته‌روو زمانی گیرانه‌وه و دونیابینی شاعیره که من بروام وایه شێرکۆ بێکه‌س له‌م ده‌قه‌یدا زۆر سه‌رکه‌وتووه ، له‌م وێنه‌یه شێرکۆبێکه‌س ده‌ڵێ :
" تۆیش ئه‌ی قۆپچه‌که‌ی سه‌رسنگمان!. ئه‌ی هاوڕێی بچکۆلانه‌ی هه‌ر هه‌موومان. ئه‌ی ئه‌و هاوده‌مه دێرینه‌ی ته‌مه‌نێکه له‌گه‌ڵماندای: له ڕۆژی سارد و سه‌رمادا، له سه‌عاتی هه‌ڵله‌رزیوی کڕێوه‌دا. له‌به‌ر ڕێژنه‌ی باراندا. ئه‌ی هاوڕێی بچکۆلانه. تۆ له قۆپچه هه‌ره دڵسۆزه‌کانی دنیا بوویت. تۆ چاوێکی تری ئێمه و پاسه‌وانی سه‌ر سنگمان بوویت. چاوێک هه‌میشه بێ‌دار و پڕ له پرسیار. تۆ به ته‌نها قۆپچه نه‌بوویت. کڵۆمی ده‌روازه‌ی سنگ بوویت. تۆ قفڵی نهێنی بوویت و له به‌رده‌می ڕه‌شه‌بادا. له به‌رده‌می شاڵاوه‌کانی باراندا. له به‌رده‌می چه‌خماخه‌دا. ئازا و دلێر و چاونه‌ترس ڕائه‌وه‌ستایت. ئه‌ی هاوڕێی بچکۆلانه! که‌س جێگه‌ی تۆ ناگرێته‌وه. هه‌ر که‌س بێنین نابێ به تۆ " .
بۆ ئه‌وه‌ی شیعر له‌ساده‌گۆیی رزگار بکه‌ین پێویسته زمان وه‌ک بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی کار له‌سه‌ر ئاڵووگۆریی زهنی بکات ، له‌م حاڵه‌ته‌دا زمان پێویستی به ده‌رکه‌وت و ئاڵووگۆره جه‌وهه‌رییه‌کانی عه‌قڵ به هه‌موو ده‌رکه‌وته‌کانییه‌وه هه‌یه ، له‌وانه فیکر ، خه‌یاڵ ، ستاتیکا ، له‌م وێنه شیعرییه‌دا کۆمه‌ڵێک روئیای جیاواز به‌دیده‌کرێت که هه‌ریه‌که‌یان بۆخۆی ره‌هه‌ندی عه‌قڵی و زمانه‌وانی و ستاتیکی هه‌یه ، له‌راستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌م وێنه شیعرییه وه‌ک خۆی ته‌ماشا بکه‌ین ، واتا وه‌ک رووداوێکی ساده ئه‌وا دڵنیابن ناتوانین ته‌نها له‌و سیفه‌ته ساده‌یه‌دا کورتیبکه‌ینه‌وه و ئه‌ودیو ساده‌یی فه‌رامۆش بکه‌ین ، ئه‌مه به‌ومانایه‌ی ئه‌م رووداوه له‌تایبه‌تمه‌ندی خۆی داماڵراوه و جێگۆرکی به کاره‌کته‌ره‌کان کراوه ، ئه‌م روئیا شیعرییه‌ته هه‌ر ته‌نها وێنه‌کانمان به شێوه‌یه‌کی دی ناداته ده‌سته‌وه ، به‌ڵکوو سه‌لیقه‌ی شیعریی لێره‌دا ده‌لاله‌ته‌کانیشمان به شێوه‌یه‌کی تر ده‌خاته به‌رده‌ست ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌بینین ژیانی ئێمه پریه‌تی له شتگه‌لی ساده‌و نه‌گۆ ، گرنگی لێره‌دا ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌م ساده‌ییه ده‌گوازرێته‌وه بۆ کارێکی ناعه‌قڵی که ئه‌ویش له‌رێی خه‌یاڵ و ستایکاو فه‌نتازیای زمانه‌وه ، بۆیه کاتێک قسه‌له‌سه‌ر رۆڵی زمان ده‌که‌ین دێین ئه‌م جۆره پێشبینیانه له خه‌یاڵدا دروست ده‌که‌ین ، ئه‌م وێنه لاشعوریه دژ به‌و تیۆره باوه‌یه که ژیان یه‌کسانه به بوون ، تشومسکی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ : " کاتێک منداڵ فێری زمان ده‌بێت به‌و شێوه‌یه فێری ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێکن له‌و تۆره رێزمانیه نه‌ستییه‌ی په‌یوه‌ندی به گشتاندنه‌وه هه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ین خۆمان له روئیا‌و زمانی باو رزگار بکه‌ین پێویستمان به خوێندنه‌وه‌یه‌کی ریشه‌یی هه‌یه بۆ چه‌مکی زمان ، زمان ده‌توانێت کۆی ده‌رکه‌وته فیکری و مه‌عریفییه‌کان به ئاراستیه‌کی دی‌دا ببات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش له زهنی ئێمه‌دا نامۆ بوو ، بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان خۆمان له‌گه‌ڵ گوونجاوه‌کاندا رابهێنین و بتوانین سیفه‌تێکی راسته‌قینه به شتگه‌له‌کان بده‌ین ، ئێمه له‌ناو پانتایی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا ناتوانین له زمانی شته‌کان نه‌کۆڵینه‌وه ، ناتوانین به‌و ئاراستیه‌دا کارنه‌که‌ین که‌شته‌کان وه‌ک به‌شێک له ژیانی ئێمه فه‌رامۆش بکه‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قسه‌یه‌ی تشومسکی بکۆڵینه‌وه ده‌بێ بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که چۆن بتوانین وه‌ک ئه‌و مناڵه‌ی ئه‌و باسی لێوه ده‌کات له گه‌یاندنی ده‌نگ و فۆنه‌تیکی زمان بکۆڵینه‌وه تاکوو بتوانین ئه‌و نه‌ریته باوه‌ی زمان وه‌ک رێژه‌یه‌کی نه‌گۆر ته‌ماشانه‌که‌ین ، ئه‌م وێنه‌یه رێک پێچه‌وانه‌ی ئه‌و روئیا‌و ته‌ئویلاته‌یه که ناکرێ ئێمه به‌و فۆرمه کۆنکریتییه له بوون و زمانی باو بگه‌ین ، وه‌ک له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێ‌کرد ئه‌م نامیلکه‌یه له کۆمه‌ڵێک ره‌گه‌زی ئه‌ده‌بی جیاواز پێکهاتووه من هه‌وڵمداوه ته‌نها قسه له‌باره‌ی ئه‌م به‌شه‌ی ده‌قه‌که بکه‌م که ئه‌مه ناونیشانه‌که‌یه‌تی " به‌سه‌ر لوتکه‌ی جه‌سته‌وه " ئه‌م ده‌قه گێرانه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تایبه‌ت به واقیعی ئێمه‌یه وه‌ک نه‌ته‌وه که راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند نه‌ته‌وه و کولتوورێکی جیاواز تووشی به‌ریه‌ککه‌وتن ده‌بین ، مه‌رج نیه سه‌د ده‌رسه‌د هه‌ریه‌ک له ئێمه له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن یا باوه‌ربوون به‌م گێرانه‌یه هاورابین ، ئه‌مه‌یان جۆرێکه له ته‌ئویلاتی که‌سێتی و ده‌کرێ ته‌ئویلی هه‌ریه‌ک له ئێمه‌ش راست بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من باسی لێوه‌ده‌که‌م وه‌ک رووداوه مێژوویه‌که‌ی ئه‌وه‌یه تێکه‌ڵبوون و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌و کوولتوورانه‌ی ده‌وروبه‌ر راستییه‌کان بخه‌نه‌روو ، که‌سمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین له‌تاران ته‌نها حافز ونیما و فروغ ببینین و نه‌شازه‌کان نه‌بینین بۆیه وه‌ک شاعیر له‌م ده‌قه‌دا باسی لێوه ده‌کات له‌ویش ناشرینی ئاماده‌گی هه‌یه ، بۆیه من ئه‌م چه‌ند قسه‌یه له‌باره‌ی رووداو و مێژووه‌وه ده‌که‌م چونکه شیعرییه‌ت و فیکر ده‌کرێ له‌و فۆرمه‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه له‌کوێ راستی هه‌بوو تۆ قسه‌کانت به‌وئاراسته‌یه‌دا بێت، به‌ڵام له‌ناو سیاقی شیعرییه‌ت و زمانی گێرانه‌وه‌دا ناکرێ ئه‌و وێنه ستاتیکیه فه‌رامۆش بکه‌ین کاتێک " کڵاو " له یه‌کێ له کۆگاکانی تاران‌دا گیرسایه‌وه و جوانیه‌کانیشی وه‌ک ناشرینیه‌کان بینی و قسه‌ی له‌باره‌یه‌وه‌کرد .
" منی کڵاو کلێته‌یشم و ئه‌توانم خۆم بێنمه خوارێ تا ژێر چه‌نه و، قاوه‌ییم و تووکم نه‌رمه و ئه‌گه‌رچی به‌ر له چه‌ند ساڵێ گه‌نجتر بووم و جوانتر بووم و ئه‌مێستاکه دوای چه‌ند (سه‌ر)ێ ئه‌و گوڕوتینه‌ی جارانم تیا نه‌ماوه و به‌ڵام هێشتایش خوێنم گه‌رمه و تووکی زۆر و قژی پڕم سه‌رمای چله ئه‌به‌زێنێ و به‌رده‌وامیش نیگاری بولبولێکی جوان له‌سه‌ر قه‌راغی پێشه‌وه‌م نیشتۆ‌ته‌وه " .
.له‌راستیدا ئه‌م ده‌قه هێنده‌ی له‌ناوسیاقی مێژوودا کاری کردووه هێنده‌ش گرنگی به تایبه‌تمه‌ندی ره‌گه‌زه جیاوازه‌کانی ئه‌ده‌ب داوه ، ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه‌ی شاعیر له پێشه‌کیه کورته‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێداوه ، که هه‌ر ره‌گه‌زێک تایبه‌تمه‌دی خۆی هه‌یه له هه‌مان کاتدا هه‌موو ئه‌م ده‌رکه‌وتانه مه‌سه‌له‌یه‌ک به یه‌کیانه‌وه ئه‌به‌ستێته‌وه ئه‌ویش فیکر و فه‌نتازیای زمانه ، له‌راستیدا نووسینی ئه‌م جۆره ده‌قانه به‌یه‌که‌وه و تێکه‌ڵکردنی چه‌ند ره‌گه‌زێک جگه‌له‌وه‌ی سه‌لیقه‌ی شیعریی ده‌وێ له‌هه‌مان کاتدا ده‌بێ ئه‌ده‌ب و شیعرییه‌ت وه‌ک لووغز ته‌ماشا بکه‌ین ، له‌وباره‌یه بۆخریس له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه کتێبێکی به‌ناوی " ێنعه الشعر " هه‌یه ، و له‌په‌ره‌گرافێکدا ده‌ڵێ : " من له ده‌ستنیشانکردنی موحازه‌ره‌که‌م هه‌ڵه‌م کردووه ، که‌له‌راستیدا ده‌بوو " لغز الشعر" بێت نه‌ک " ێنعه الشعر " کاک شێرکۆ له پێشه‌کی ئه‌م کتێبه‌دا هه‌مان هه‌ڵه‌ی بۆرخیسی دووباره‌کردووه‌ته‌وه ، له‌راستیدا شیعر په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆی به فیکره‌وه هه‌یه فیکریش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به عه‌قڵه‌وه هه‌یه ، له‌م حاڵه‌ته‌دا زمان و خه‌یاڵ ئه‌م ده‌رکه‌وته له ئه‌ستۆ ده‌گرن نه‌ک هێز ، سه‌نعه‌ت په‌یوه‌ندی به هێزه‌وه هه‌یه ، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که بۆ ئاڵووگۆری ده‌سته‌واژه‌بێت ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌کاندا ناگوونجێت و هه‌ریه‌ک له ده‌سته‌واژه‌ی لوغز و سه‌نعه‌ت دوو لێکدانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه که ناکرێت به‌یه‌ک ئاراسته‌دا بیانجوولێنین ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه ئه‌م ده‌قانه له‌سیاقی شیعرییه‌تدا به‌یه‌که‌وه ببسترێنه‌وه ، لوغز رۆڵێکی یه‌کجار کاریگه‌ری له‌م ده‌قانه‌دا هه‌یه به‌وه‌ی له‌خوێنده‌وه‌یاندا ئه‌گه‌رچی هه‌ریه‌ک له‌م ده‌قانه وێستگه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌هه‌مان کاتدا رووداوه‌کان به‌یه‌کیان گرێده‌داته‌وه ، شیعرییه‌ت و زمان و شوێن ، ئه‌مانه‌ش به‌شێکن له‌و هاوکێشه‌یه ، ئه‌وه‌ی وای کردووه ئه‌م خه‌سه‌ڵه‌ته جوان و به‌سه‌لیقه‌یه به‌م ده‌قانه ببه‌خشی گۆرینی زمانه وه‌ک خۆی له پێشه‌کییه‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێداوه ، گرنگی ئه‌م ستایله له‌ناو سیاقی زه‌مه‌ندا زمان دێت و به‌ئاراستیه‌کی دی‌دا گفتوگۆ ده‌کات ، هه‌رچه‌نده ئه‌م زمانه هێشتا به‌شێوه‌یه‌کی ره‌ها له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا نه‌بووه‌ته دیارده به‌ڵام ئه‌م جۆره هه‌وڵانه کاریگه‌ریی باشی ده‌بێت و له‌م حاڵه‌ته‌دا شیعر و تێگه‌یشتن بۆ شیعر ده‌چێته قۆناغێکی تره‌وه ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێت شیعر‌و ئیش‌کردن له‌ناو تایبه‌تمه‌ندی شیعر به سه‌لیقه‌یی و رۆشنبیریی شیعره‌وه ببه‌سترێته‌وه ، له‌م حاڵه‌ته‌دا فیکر و ئاراسته فیکرییه‌کان شیعر ده‌خه‌نه به‌رده‌وم به‌رپرسیارێتییه‌کی گه‌وره‌وه که ئیتر شیعر قوراسایی خۆی هه‌بێت .
ئه‌گه‌ر له بۆچوونه‌که‌ی تۆدۆرفه‌وه قسه له‌باره‌ی شیعره‌وه بکه‌ین ، که ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر شیعرییه‌ت به به‌ریه‌ککه‌وتنی له‌گه‌ڵ وه‌سف ، ئه‌واله‌گه‌ڵ هه‌موو سستمه سیمۆلۆجیاکانی تردا هه‌موو شوێنه‌کان داگیرده‌که‌ن " له‌م کاته‌دا ئه‌گه‌ر وه‌سف ته‌نها له‌چێوه‌ی زانستی سروشتی بێت و دواتر بگوازرێته‌وه بۆ میتۆدی باو که‌له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌شێوه‌ی تیروانینی رووسی و ئه‌ڵمانیه‌کان کاری له‌سه‌ر ده‌کرا ، له‌م کاته‌دا بونیادگه‌ریی وێنه‌که ده‌گوازێته‌وه بۆ هه‌ردوو بواره‌کانی سروشتی و مرۆڤایه‌تی ، له‌م کاته‌دا ده‌توانین ئه‌م ده‌قه‌ی کاک شێرکۆ له‌وسیاقه‌وه وێنا بکه‌ین ، چونکه شته‌کان بۆخۆیان هه‌م وێنه‌یه‌کی سروشتی باویان هه‌یه و هه‌م وێنه‌یه‌کی ئینسانی وێنه سروشتیه باوه‌که بوونی شته وه‌ک خۆی ، وێنه ئینسانییه‌که‌ش رووداوه ، بۆیه گواستنه‌وه‌ی رووداو و بکه‌ره‌کانی بۆ شته‌کان هه‌م له‌رووی ده‌روونیه‌وه ده‌کرێت وێنه‌یه‌کی جوان به ئێمه ببه‌خشێت و هه‌م له‌رووی گۆرینی زمانه‌وه، زمان ده‌خاته به‌رده‌م گورانکاریه‌کی ئیجابییه‌وه که ئیتر ناکرێ زمان ته‌نها له‌ناوبکه‌ره‌کاندا وێنه‌گرێکی به‌ده‌نگ بێت ، ئه‌گه‌رله‌م ده‌قه‌ی کاک شێرکۆ به‌وردی له ده‌نگی زمان بروانین ئه‌وا هه‌موو ده‌نگه‌کان وه‌ک خۆیان خه‌سڵه‌تی تایبه‌تییان هه‌یه و هیچ ده‌نگێک رێگه‌ری له‌وی تر نه‌کردووه ، ده‌نگی زمان و فۆنه‌تیکی وتن له‌ناو شته‌کان ئه‌مه‌ش بۆخۆی دونیایه‌کی جیاواز و سه‌لیقه‌یه‌کی شیعریی و مه‌عریفی جیاوازی هه‌یه بروانه له‌م وێنیه‌دا جیاوازی ده‌نگ چه‌ند به‌ئاشکرا به‌دی ده‌کرێت ده‌نگی نێر و ده‌نگی مێ له‌ناوشته‌کان ، گێرانه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ،
" منی کڵاو به‌ختم هه‌بوو. که‌وتمه ناو کۆمه‌ڵێ کراسه ژن و ته‌ندووره ژن و بلووزه ژنه‌وه. منیش ئیتر که‌وتمه نوکته گێڕانه‌وه بۆیان. ناوبه‌ناویش شیعرێکم بۆ ئه‌خوێندنه‌وه. ئا به‌وجۆره سه‌رنجیانم به‌لای خۆمدا ڕاکێشا. ئه‌وسا بوونه ئاشنا و بوونه هاوڕێم. مینی جۆبێکیان تێدا بوو. پیاو حه‌یرانی ئه‌و پاو و پووزه سپیانه و ئه‌و شلکه‌ی ڕانانه‌ی ئه‌بوو. ئه‌و مینی جۆبه نازداره خه‌ڵکی سه‌رو تاران و شه‌مێران بوو. فێنک فێنک له جۆگه‌له‌ی ئه‌وێ ئه‌چوو " .
کارێکی قورسه ئه‌گه‌ر شیعرییه‌ت له‌ناو تێگه‌یشتنی زمان به‌مانا کۆنکرییتیه‌که‌ی قه‌تیس بکرێت ، له‌م حاڵه‌ته ئه‌مانج له گه‌یاندنی شیعر تووشی سه‌ره‌رۆیی مه‌عریفی و ستاتیکی ده‌بێت ، بۆیه جیاوازی ده‌نگه‌کان له‌ناو زمان به‌جیاوازی حاڵه‌ته ئینسانیه‌کان ، ئه‌و په‌یامه شیعرییه‌ته له‌ده‌ست ده‌دات و یه‌ک جۆر تێگه‌یشتن به زمانی شیعریی ده‌به‌خشێت ، ئه‌وه‌ی له‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا روونه ئه‌وه‌یه زمان له‌ناو کۆی ده‌رکه‌وته فیکریی و ئینسانی و ستاتیکاندا رۆڵی کاریگه‌ری به‌شیعرییه‌ت و په‌یامی شیعر گه‌یاندووه ، ده‌رئه‌نجام فه‌زای شیعرییه‌ت یه‌ک تێروانینی یه‌کلایه‌نه‌ی نیه و ده‌کرێ به‌چه‌ند روئیایه‌کی تره‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌م جۆره ده‌قانه بکرێت ، بوونیادی شیعریی ئه‌م ده‌قه له رووی شوێن و کاته‌وه ئه‌و کاریگه‌ره‌ی نیه به‌وه‌ی شیعر و تێگه‌یشتن له‌شیعر ته‌فسیری جیاوازی بۆ بکرێت ، ئه‌وه‌ی گرنگه قسه‌یان له‌باره‌وه بکرێت زمان و ئاراسته فیکریی و ستاتیکییه‌که‌یه که به‌رده‌وام فه‌زاگه‌لێکیان بۆ ره‌خساندووین بۆئه‌وه‌ی هێنده‌ی قسه له‌سه‌ر مه‌نهه‌جییه‌ت و میتۆد‌و جوانکاریی شیعریی بکه‌ین ئه‌وه‌نده رووداوه‌کان له‌ناو شوێن و کاتدا نه‌خه‌ینه به‌رباس ، ئه‌مه به‌و تێگه‌یشتنه‌ی که ئێمه قسه له‌سیاقی مێژوو ناکه‌ین ، به‌ڵام ناکرێت روئیامان بۆ کوولتوور و جیاوازی روئیا رۆشنبیرییه‌کان له‌ناو رووداوه‌کان نه‌بێت ، راسته ئه‌م کاره‌کته‌ره " منی کورد " نیم به‌ڵام لیکچوون و نامۆبوون له‌ناو ته‌واوی شته‌کانی دی رۆحێکی کوردبوون به‌منی خوێنه‌ر ده‌به‌خشێت و به‌یه‌که‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه، بۆیه هه‌میشه ئه‌و منم و منیش ئه‌وم ئه‌مه ئه‌و فۆرمه‌یه که شیعرییه‌ت له‌رێی وێنه‌کانه‌وه پێمانده‌به‌خشێت .
سه‌رچاوه :
1 قێیدە النپر العربیە
بین سلگە الژاکرە وشعریە المسا‌ولە
د. عبدالناێر هلال
ل/ 26/27
2 ێنعە الشعر " ست محاچرات "
خورخی لویس بورخیس
ل/ 13/ 14
3 ئه‌سپێک له‌په‌ره‌ی گوڵاڵه
شێرکۆبێکه‌س .