وتەبێژی کازمی: بەم نزیکانە لەسەر گەندەڵی ناوی گەورە ڕەوانەی داگا دەکرێن

  2020-09-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەم نزیکانە ناوی گرنگ دەبیست کە لادەبرێن و ڕەوانەی دادگا دەکرین لەسەر گەندەڵی.

ئەحمەد مولا تەلال وتەبێژی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند "بەم نزیکانە گوێبیستی لابردنی ناوچ گەورە دەبن و لەسەر تێزەگلان لەسەر دۆسیەی گەندەڵی رەوانەی دادگا دەکرێن.

وتەبێژی کازمی ئاماژەی بەوەشکرد، گەیشتوونەتە چەند سەرەداوێک سەبارەت بەتیرۆرکردنی هیشام هاشمی، شیکەرەوەی سیاسی عێراقی، کە لە ماوەی ڕابردوودا لەبەردەم ماڵەکەی لە بەغدا تیرۆر کرا.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا مولا تەلال جەختیکردەوە، حکومەت پابەندە بە سازکردنی کەشی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا.

ئەو وتانەی وتەبێژی کازمی لەکاتێکدایە، تا ئێستا ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی لەڕاپۆرتەکانی خۆیدا عێراقی خستووەتە ڕیزبەندی یەکێک لەوڵاتە هەرە گەندەڵەکانی جیهان.



ڕیکلام