لالۆ ڕه‌نجده‌ر ئه‌و ناوه ناسراوه‌یه که له کۆتایی ساڵانی "٧٠"ـاکان له پێشمه‌رگایه‌تی دا ده‌ست بۆ نووسین ده‌بات و تا ئێستا چه‌ندان شیعر و سرودی نه‌ته‌وه‌یی و گۆرانی سیاسی هه‌یه.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی ژیاندا ناوبراو باس له سه‌ره‌تاکانی ژیانی ئه‌ده‌بی خۆی ده‌کات و خوێنەران ئاشنا دەکات بە هەندێک لایەنی کار و بەرهەمە هونەری و ئەدەبییەکانی.
ژیان: ده‌ستپێکی ژیانی ئه‌ده‌بیت که‌ی و له کوێ سه‌ری هه‌ڵدا؟
پێش ئه‌وه‌ی باس له ژیانی ئه‌ده‌بیم بکه‌م، پێمخۆشه ئاماژه به‌وه بکه‌م که من له ساڵی ١٩٥٦ له شاری که‌رکوک هاتوومه‌ته دونیاوه و هه‌ر له که‌رکوک تا قۆناغه‌کانی ناوه‌ندیم خوێندووه، به‌ڵام به هۆی باری سیاسی و ڕاکه ڕاکه و شانه نهێنییه‌کانی ناو شار نه‌متوانیووه له‌وه زیاتر به‌رده‌وام بم، ئه‌وه بوو له ساڵی ١٩٧٧ ڕووم له شاخ کرد و په‌یوه‌ندیم به ڕیزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی "کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان"ـه‌وه کرد، له ناو کۆمه‌ڵه‌ش دا به که‌سێکی ئارام ناسراو بووم، به تایبه‌تی له‌ناو ئه‌وانه‌ی که زیاتر هۆگری نووسینه‌کانی شه‌هید ئارام بوون.
دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیم به ڕیزه‌کانی پێشمه‌رگه کرد، هه‌ر له ناو پێشمه‌رگایه‌تی دا ده‌ستم به نووسین کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ده‌ستم به سرود وتن و گۆرانی سیاسی کرد.
ژیان: به‌ر له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شاخه‌وه بکه‌یت، هیچ شیعرێکی سیاسی یاخود نه‌ته‌وه‌یت هه‌بوو؟
بێگومان پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شاخه‌وه بکه‌م، له به‌ندیخانه‌ی هه‌یئه‌ی به‌عس له که‌رکوک ده‌ستگیر کرام و ماوه‌یه‌ک له زیندان دا بووم، هه‌ر له‌ناو زیندان شیعری سرودی "ئه‌ی به‌ندیخانه"ـم نووسیووه، که تێکسته‌که ئه‌وه‌نده به وره به‌رزییه‌وه باس ده‌کات و ده‌ڵێت " بێ شک بزانه به‌ندیخانه، ده‌تکه‌ین به جێگه‌ی گوڵ و ڕیحانه" کاتێک له زیندان ئه‌و تێکسته‌م نووسی، ته‌نانه‌ت زیندانییه‌کانیش باوه‌ڕیان به‌وه نه‌ده‌کرد که ڕۆژێک دابێت زیندانه‌که ته‌خت بکرێت و شوێنه‌که‌ی بکرێ به باغ و گوڵ، به‌ڵام دوای ڕوخانی به‌عس زیندانه‌که بوو به باغ و گوڵ.
دوای ئازادبوونم له زیندان و چوونم بۆ شاخ ئه‌و تێکسته‌م کرد به سرودی "ئه‌ی به‌ندیخانه" که به شێوه‌یه‌کی زۆر فراوان ده‌نگی دایه‌وه، ئیتر ژیانی ئه‌ده‌بی لالۆ ڕه‌نجده‌ر له‌و کاته‌وه به ئه‌ده‌ب و هونه‌ری به‌رگری ده‌ستی پێ کرد.
ژیان: دوای ڕاپه‌ڕینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان چ هۆکارێک وای لێکردی که به‌رده‌وام بیت له وتنه‌وه‌ی سرود و گۆرانی سیاسی؟
دوای ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان دروست بوو، له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که هاتمه ناو شار، ئیتر هه‌موو که‌س و کارم شه‌هید بوون، تاقانه کوڕێکم بۆ ده‌رچوو به‌ناوی "ئارام"ـه‌وه، بۆیه دوای ڕاپه‌ڕینیش له سرود وتنه‌وه نه‌وه‌ستام و زۆربه‌ی ئه‌و سرودانه‌ی وتوومه هاتوونه‌ته دی، جگه له‌و سروده‌ی که به‌ناوی چوار پارچه‌ی کوردستانه، ئه‌و هێشتان نه‌هاتۆته‌دی، به‌ڵام هیوام ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه که ڕۆژێک هه‌ر دێ ئه‌م خه‌ونه‌شم بێته‌دی و چوار پارچه‌ی کوردستان یه‌ک بگرێته‌وه و ببێت به یه‌ک ده‌وڵه‌تی گه‌وره.
ژیان: تا ئێستا چه‌ند شیعر یاخود سرودی نه‌ته‌وه‌ییت هه‌یه و شیعره‌کانت سه‌ر به چ قوتابخانه‌یه‌که؟
زۆربه‌ی زۆری شیعره‌کانم بۆ سرود ده‌شێن، زیاتر له ٧٠ سرودم هه‌یه که سێ به‌شی شیعره‌کانم نه‌ته‌وه‌یین و گوزارشت له کوردستان و شه‌هیدان و نه‌ته‌وه‌که‌م ده‌که‌ن، به‌ڵام دوای ئه‌وه من وه‌ک یار خودایی، واته ته‌سه‌وف چوومه نێو جیهانی سۆفی گه‌رییه‌وه، چوارینهکانیشم که له چوارشه‌ممان بڵاوی ده‌که‌مه‌وه، زۆربه‌یان گوزارشت له عه‌شقێکی پاکی خودایی ده‌که‌ن، که خۆی سۆفی گه‌رییه، به‌ڵام من به کوردییه‌که‌ی ناوم ناوه یار خودایی. هه‌روه‌ها شیعره‌کانم سه‌ر به قوتابخانه‌ی ڕیالیزمن، واته ڕاسته‌قینه‌ن.
ژیان: ئه‌و چوارینانه‌ی بڵاوی ده‌که‌یه‌وه مه‌به‌ستت لێی چییه و چ جیاوازییه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ شیعر؟
چوارینه‌ش خۆی به‌شێکه له شیعر، سیسته‌می چوارینه له بابه تاهیری هه‌مه‌دانییه‌وه هه‌ر هه‌بووه، واته ئه‌م چوارینانه‌ی من شتێکی تازه نین که دام هێنا بن، جگه له چوارینه، من شیعری درێژیشم هه‌یه که له زمانی عه‌ره‌بی دا پێی ده‌وترێـت "القێیدە" چوارینه‌ش وه‌کو شێواز چوار دێره، که یه‌که‌م و دووه‌م سه‌رواکانیان یه‌که، به‌ڵام دێری سێیه‌م و چواره‌م جیاوازن.
ژیان: به‌ڕای تۆوه چ شتێک مرۆڤ ده‌کات به شاعیر؟
سێ شت هه‌یه که مرۆڤ ده‌کات به شاعیر یاخود داهێنه‌ر یان ئافرێنه‌ر، ئه‌ویش یه‌که‌م ده‌بێت که‌سه‌که به‌هره‌ی شیعری تێدا هه‌بێت، دووه‌م ده‌بێت کۆژانی هه‌بێت، واته "معانات"ـی له‌گه‌ڵ شتێک به‌رده‌وام هه‌بێت، سێیه‌میشیان ده‌بێت که‌سه‌که ڕۆشنبیر بێت.
ژیان: له نووسینه‌کانت دا تا چه‌ند "عه‌شق" ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌رته‌وه هه‌بووه و چ شتێک تۆی کردووه به پاڵه‌وان؟
هیچ ناودارێک نیه له دونیا دا که ناوبانگ بووبێت و به‌بێ عه‌شق گه‌یشتبێت به‌م ناوبانگییه‌ی، عه‌شق ڕوو بکاته هه‌ر که‌سێک، که‌سه‌که یان هه‌ره‌س ده‌هێنێت، یان ده‌یکات به که‌س، هه‌یه له نیوه‌ی ڕێگه‌دا کۆڵ ده‌دات، به‌ڵام هه‌شه به‌رده‌وام ده‌بێت و تا ده‌یکات به سوارچاک و ده‌یگه‌یه‌نێته ترۆپک، له "مارکس و ئینگلیز و لینین و مه‌لا مسته‌فا و مام جه‌لال و شێخ ڕه‌زا و شێخ سه‌عیدی پیران و وێلسن ماندێلا"ـوه تا دوایی بگره، هه‌مووان عه‌شق وای لێکردوون که ئه‌سپی خۆیان تاو بده‌ن، که‌واته لای منیش عه‌شق و خۆشه‌ویستی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه و هه‌ر ئه‌وه وای کردووه که ببم به پاڵه‌وانی نوسینه‌کانم. هه‌روه‌ها "عه‌شق و خۆشه‌ویستی" دوو شتی ته‌واو لێک جیاوازن، خۆشه‌ویستی هه‌موو که‌س ده‌یکات، به‌ڵام عه‌شق له هه‌زار که‌س دا یه‌ک که‌س ده‌یکات، واته ئه‌وه‌ی عه‌شق بکات یان ده‌ڕوخێ و هه‌ره‌س ده‌هێنێ یاخود ده‌یکات به که‌س.
ژیان: له شیعره‌کانتدا زیاتر سه‌ر به باوک سالاریت یاخود دایک سالاری؟
من هه‌میشه له شیعره‌کانم دا سه‌ر به دایک سالاری بوومه، واته هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئافره‌ت بوومه، به‌ڵام ئه‌و ئافره‌ته‌ی به سدق و پاکییه‌وه باس له زوڵم و زۆردارییه‌کان ده‌کات که به‌سه‌ری دێت له‌لایه‌ن پیاوه‌وه، له‌ناو چوارینهکانم دا له زۆر شوێن باسی مافی ژنانم کردووه و ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، ئیتر ئافره‌ت چی بڵێت حه‌قییه‌تی، چونکه پێنج هه‌زار ساڵه ئافره‌ت ژێر ده‌سته‌ی پیاوه، واته له‌سه‌رده‌می گلکامێشهوه بۆته ژێرده‌سته‌ی پیاو، بۆ نمونه له سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌کانه‌وه یه‌که‌م خواوه‌ند له‌سه‌ر ڕووی زه‌مین به‌ناوی "ئینانا" بوو که ئافره‌ت بووه، واته ئه‌و کاته حوکم له ده‌ستی دایک ساڵاری بوو، له‌سه‌رده‌می ئه‌و دا هیچ زوڵم و زۆرداری و جیاوازییه‌ک به‌رچاو ناکه‌وێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه گلکامێش هات و کوده‌تای کرد، ئیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له ئافره‌ت سه‌نده‌وه و هه‌موو ڕه‌مزه‌کانیشی گۆڕی، واته ڕه‌مزی مانگی گۆڕی بۆ ڕه‌مزی ڕۆژ، له هه‌مان کات دا ده‌سه‌ڵاتی له ئافره‌ت وه‌رگرته‌وه و ئافره‌تی کرد به کۆیله.
ژیان: له‌گه‌ڵ ڕۆمان تا چه‌ند ئاشنایه‌تیتان هه‌یه؟
ڕۆمان زۆر ده‌خوێنمه‌وه، به تایبه‌تی ڕۆمانه‌کانی یه‌شار که‌مال که کراوه‌ته کوردی، هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه که من شه‌یدای وشه‌م، بۆیه له ناو ڕۆمانه‌کان دا وشه‌ی جیاواز ده‌دۆزمه‌وه و ده‌یخوێنمه‌وه، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا ڕۆمانم نه‌نوسیوه‌ته‌وه، چونکه ڕۆمان نووسین ئه‌وه‌نده ئاسان نیه که هه‌موو که‌س ده‌ستی بۆ ببات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانی من هه‌مووی به‌رز و نزمی تیایه، بۆ نمونه پێشمه‌رگایه‌تی و فیرالی و زیندانی و له‌ده‌ست دانی که‌س و کار و برینداربوونی خۆمی تیایه، هه‌روه‌ها دڵداری من له‌گه‌ڵ دایکی ئارام که چه‌ند ساڵ یه‌کترمان نه‌بینی، به‌ڵام هه‌رگیز وازمان له‌یه‌کتر نه‌هێنا و دوای گفتوگۆی ساڵی ١٩٨٣ که له نێوان یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و حکومه‌تی به‌غدا دا هه‌بوو، هاوسه‌رگیریمان کرد و گواستمه‌وه، به‌ڵام دوایی دایکی ئارام و خوشکم و دایکم و باوکم و برام و خوشکه‌زام هه‌ر هه‌موویان شه‌هید بوون، جگه له‌وه‌ی که سێ جار له‌لایه‌ن جاش و جه‌یشه‌وه ماڵم وێران بووه و ته‌خت کراوه، ئه‌مانه هه‌مووی چیڕۆکی ژیانی من بووه که هه‌موو ئه‌و پارچه چیڕۆکانه بده‌ینه پاڵ یه‌که‌وه، ڕۆمانێکی زۆر جوانی لێ ده‌رده‌چێت.