وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند سزای بەسەر کۆمپانیاک و گروپـێک و 45 کەس کە کاری هاککردن و سیخوڕی سەر ئینتەرنێت بۆ ئێران دەکەن.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە ئەو کەسانە کار بۆ وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەکەن و سیخوڕی بەسەر ئێرانی و خەڵکی بیانیش دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو کەسانە سەدان کەس و کۆمپانیا و دەزگایان لە زیاتر لە 30 وڵات کردووەتەوە ئامانج، لەوانە نزیکەی 15 کۆمپانیای ئەمەریکا.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەشڵێت ژمارەیەک لەو کەسانەی لە ناو ئێراندا سیخوڕیـیان بەسەردا کراوە، لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیرکراون و ڕووبەڕووی ئازاری جەستەیی و دەروونی بوونەتەوە .
ئەوە لەکاتێکدایە ململانێکانی ئەمریکا و ئێران بەردەوامە و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا تا ئێستای سزای بەسەر سەدان کۆمپانیا و گروپ و کەسایەتی سیاسی و ئەمنی ئێراندا سەپاندوە.