دەروازەی سنوری باشماخ داوای سەردانكردنی لیژنەیەكی تەندروستی دەكات

  2020-09-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ داوای لیژنەیەك لە تەندروستی سلێمانی دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لە بوونی دوو پسوڵەی پشكنینی كۆرۆنا.


بەهۆی ئەوەی هەر كەسێك كە لە دەروازەی سنوری باشماخەوە دێتە هەرێمی كوردستان دوو پسوڵەی پشكنینی كۆرۆنایان بۆ دەكرێت دەروازەی سنوری باشماخ داوا دەكات "سەرپەرشتیاری دەروازە پەیوەندی بە بەڕێز دكتۆر سەباح بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كرد كەوا لیژنەیەك پێكبهێنێ و سەردانی بنكەی تەندروستی باشماخ بكات".

كۆمەڵگەی دەروازەی سنوری باشماخ هۆكاری داواكردنی سەردانكردنی ئەو لیژنەیە بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە كە  لە نزیكەوە ئاگاداربن لە راستی و دروستی ئەو بابەتە و رونكردنەوەی پێویست لەوبارەیەوە بدرێت. 

ئەوەش لە كاتێكدایە هەر هاوڵاتی یەكی عێراقی كە ڕەزامەندی ڕێگەپێدانی ئەلیكترۆنی وەرگرتبێت، دەتوانێت ڕاستەوخۆ لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە سەفەری وڵاتی ئێران بكات و پێویستە ئەو كەسەی گەشت دەكات ئەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆڤید۱۹(كۆرۆنا) ی پێ بێت.


ڕیکلام