وەزارەتی دەرەوەی توركیا وەڵامی راپۆرتەكەی كۆمیسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكانی لەبارەی رۆژئاوای كوردستان و سوریا دایەوە و رەتیدەكاتەوە پێشێلكاریی مافەكانی مرۆڤ لە لایەن ئۆپۆزیسیۆنی سوریاوە كرابێت.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا توركیا رایگەیاند، نەتەوە یەكگرتووەكان ناوی پەكەكە و یەپەگە و رژێمی سوریای نەهێناوە كە ئەوان بەرپرسیاری سەرەكی ئەو پێشێلكارییانەن كە باسیان كردووە لە راپۆرتەكەیاندا.
وەزارەتەكە لە وەڵامەكەیدا بۆ راپۆرتی نەتەوەیەكگرتووەكان، ناونەهێنانی پەكەكە و پەیەدە وەك ئەنجامدەری كارە تیرۆریستییەكان دژی خەڵكی سڤیل بە كەموكورتیەكی گەورە دەزانێت و دەشڵێت: ئۆپۆزیسیۆنی سوریا روبەڕووی تیرۆر دەبێتەوە و كاردەكات بۆ گەڕانەوەی كۆچبەرەكان بۆ شوێنی خۆیان.
ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان راپۆرتی خۆی تایبەت بە رۆژئاوای كوردستان و ووریا بڵاوكردەوە. تیایدا گروپەكانی نزیك لە توركیای لە عەفرین و سەرێ كانی بە ئەنجامدەری چەندین پێشێلكاری و تاوان ناوهێنابوو.
نووسینگەی كۆمیسیاری باڵای رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافەكانی مرۆڤ ئاماژە بەوەش دەكات، گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا دەستیان بەسەر ماڵ و موڵكی خەڵكیدا گرتووە و تاڵانیان كردووە و خەڵكی خۆیان چوونەتە ناویان.
لە 20ی كانوونی یەكەمی 2018دا سوپای توركیا و هێزە یارمەتیدەرەكانی لە ئۆپۆزیسیۆنی سوریا هێرشیانكردە سەر عەفرین و دوای دوو مانگ شەڕ كۆنتڕۆڵیان كرد.
لە تشرینی یەكەمی 2019 یشدا هێرشیانكردە سەر سەرێ كانی و چەند ناوچەیەكی دیكە بەهۆیەوە دەیان هەزار كەس ئاوارەبوون و ژمارەیەكی زۆریش لە خەڵكی كوژران.