خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی (سبەی دەبمە بیست ساڵ)ی ئالەن مابانکوو

  2020-09-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ن: مایا جاگی

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: گوڵان مەحمود

ڕۆمانە گاڵتە ئامێزەکەی مابانکوو دەربارەی گەورەبوونی کوڕیژکەیەکە لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات کە بەراورد دەکرێت بە پاسەوانێک لە مەزرای جەی. دی. سالینجەر.

ئالەن مابانکوو، ڕۆماننووسی ڕەسەنی چالاک، ئەمساڵ ڤیستیڤاڵێکی ئەدەبی کردەوە لە کۆنگۆ_برازافێل. ڤیستیڤاڵەکە لە خانوویەکی گەورەدا کرایەوە کە بەسەر ڕووباری کۆنگۆدا دەڕوانێت، پێشتر بۆ شاڕل دیگۆل درووستکرابوو لەلایەن پاریسی داگیرکراوی دەست نازییەکانەوە، ئەو کاتەی کە ئەفریقیای ئیستیوایی دڵی فەڕەنسای ئازاد بوو. وەک میشێل، گێڕەرەوە دە ساڵانەکەی سبەی دەبمە بیست ساڵ، لەم مێژووە تێدەگات: "جەنەڕاڵ دیگۆل هات بۆ برازافێڵ تا ڕایبگەیەنێت کە فەڕەنسا چیتر فەڕەنسا نییە، وە پایتەختی فەڕەنسا چیتر پاریس نییە، لەگەڵ بورجی ئیڤڵ_ئیستا برازافێڵ بووە بە پایتەختی فەڕەنسای ئازاد. بۆیە هەموو فەڕەنسییەکان وەک ئێمە بوون بە کۆنگۆیی."

ئەم لۆژیکە بوژێنەرە بەناو ئەم ڕۆمانە دڵخۆشکەرە گاڵتەچییەدا بڵاودەبێتەوە بەهۆی لێهاتوویی گێڕەرەوەکە و زیرەکییە فێڵبازەکەی. مابانکوو ئەوە دەنووسێت کە لە یاداشت دەچێت لەکاتی ئازادکردنی خەیاڵەکانیدا: لە زۆر لایەندا، ئەوە منداڵی خۆی بووە لە حەفتاکاندا پاشانیش ژیانی خەڵکی کۆنگۆی دیموکرات. کۆنگۆ بەلجیکاییەکەی ڕابردوو بەدرێژایی دەریا گەورەبوو کە هێشتا زائیر مۆبۆتۆ هەبووە (هەرچەندە میشێل پێیوایە، "چەند وڵاتەکە بچووکتربێت، کێشەکانی گەورەتر دەبن").

میشێل  خەفەتی لە درووشمە کۆمۆنیزمییەکانی حزبی دەسەڵاتدار لە قوتابخانە سەرەتاییەکەیدا دەخوارد، لەگەڵ ئەوەی کە سیمبوولیش بوون. ئەو پێیوابوو "نەمر کەسێکی وەک سپایدەرمان و سوپەرمان و تنتنە، کە هەرگیز نامرن. تێناگەم بۆچی پێویستە بڵێین کە سەرۆکی هاوڕێ ماریان ناگوابی نەمرە لەکاتێکدا کە هەمووان دەزانن مردووە". ئەو دەزانێت کە فەرمانڕەواکەیان پێیوایە هەڵبژاردنەکان "شۆڕش خاودەکاتەوە".

وێنەی مابانکوو لە هونەرمەندێکی کوڕیژکەدا دەردەکەوێت کە لەگەڵ سەختی و دووڕوویی جیهانی گەورەکاندا ململانێ دەکات. وە تێدەکۆشێ تا  کۆمۆنیستەکان لە سەرمایەدارەکان جیابکاتەوە. مامە ڕێنیەی، ڕەخنەی ڤیکتۆر هۆگۆی دەکرد بۆ نووسینی "ئەفریقیا هیچ مێژوویەکی نییە"، وە وێنەیەی لینینی هەڵواسیوە. ڕێنیە دەڵێت ئەو کۆمۆنیستە، بەڵام هەموو شەش مانگ جارێک ئۆتۆمبێلەکەی دەگۆڕێت و میراتی خوشکەکانی دەدزێت بە قایلبوون بە مافی نێرینەی کە لە باپیرانیەوە بۆیماوەتەوە. وەک کۆڕیژکەکە دبینێت، "لەوانەیە ئەگەر دەوڵەمەند بیت لەم ژیانەدا، ئەوا هەمیشە بتەوێت دەوڵەمەندتر بیت، وە بەوەش چیتر تێبینی ئەوە ناکەیت کە کەسانی چواردەورت هیچیان نییە."

دایکی مابانکوو ساڵی ۱۹۹٥ مردووە؛ ئەو لە مامان پۆلێن'دا درووستیدەکاتەوە، ئەوەش هێزی ژیانێکە کە لەتوانایدا نییە سەرزەنشتی ئارەزووەکانی میشێل لەهەمبەر خۆشیدا بکات ("ئەگەر ژنێک گەورەبێت مانای وایە دڵێکی گەورەشی هەیە"). باوکە ڕۆجەر، کارمەندی پێشوازییە لە هۆتێلێک کە فەڕەنسییەکان خاوەنین، ئەو کتێبانە کۆدەکاتەوە کە میوانە ئەوروپییەکان پشتگوێی دەخەن، وە یەکەمین کتێبخانەی میشێلی پێ دەوڵەمەند دەکات. ڕۆجەر، زڕ_باوکەکەی میشێل، کاتەکانی لەنێوان دوو خێزاندا دابەشدەکات. بەڵام میشێل مامان مارتینیش وەک "دایکی خۆی" دەبینێت، وە لە هەر حەوت منداڵەکەیەوە نزیکە. وە گفتوگۆکانی لەگەڵ کچە هاوڕێی برا گەورەکەیدا تێڕوانینێکی پێگەیشتوو دەسەلمێنێت بۆ خۆشەویستییە منداڵانە و ئیرەییەکەی.

ئەمە وێنەی منداڵییەکی پەیوەندیدارە بە سەردەمی پاش داگیرکاری دکتۆرە چینییەکان، فیلمە هیندییەکان، وە بازرگانە سەنیگالی و فەڕەنسییەکان کە "بەردەوامن لە فرۆشتنی نەوتەکەمان بەخۆمان". وە لەگەڵ ئەوەش، ئەم جیهانە کراوەیە ڕکابەری دەکات لەگەڵ ڕۆمانێک کە بە ڕووخۆشییەوە گاڵتەی پێدەکات. وە کاتێک کە نەخۆشێکی دەروونی بۆیدەردەکەوێت میشێل کلیلی منداڵدانی دایکی شاردۆتەوە، تا شکستی پێ بهێنێت لە هێنانی منداڵی دووەم، کوڕیژکە بێتاوانەکە دەچێتە پاڵ فەیلەسوفە دەربەدەرەکە تا پێکەوە بۆ سندوقی کلیلە ونبووەکە بگەڕێن.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی زە گاردیان


ڕیکلام