وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سزای بەسەر ٦ کەسایەتی و ١٣ قەوارەی جیاجیا ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی خەزینەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆمەڵێک سزای بەسەر حکومەتی سوریادا سەپاندووە، کە ١٣ قەوارە و ٦ کەسایەتی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
پێشتریش کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو، واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە پەیرەوکردنی سەپاندنی سزا بەسەر سوریادا، بەمەبەستی فشاری شابوری و سیاسی زیاتر لەسەر دیمەشق.
لەو بارەیەوە کایلی ماکینانی وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند، سزا نوێیەکان بەشێک دەبێت لەو هەڵمەتە بەردەوامە بۆ زیادکردنی فشاری سیاسی و ئابوری ، بۆ بێبەشکردنی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەو داهاتەی کە لە جەنگدا دژی گەلەکەی خۆی بەکاری دەهێنێت.
پێشتر ئیدارەی ئەمریکا دووپاتیکردەوە، پابەندە بە چارەسەری سیاسی درێژە خایەت لەسوریا و پێویستە لەسەر ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد بزانێت، کە چارەسەری سیاسی ئاشتیانە تاکە هۆکارە بۆ کۆتایی هێنان بەو ململانێیە لە سوریادا درێژەی هەیە.